یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
ناحيه ی قه‌ره‌ته‌په‌ :لقی گه‌رمیانی یه‌ كێتی زانایان سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و سێیه‌مین كاروانی هاوكارییان پێده‌گه‌یه‌نێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/09/2014 : 12:21:42
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌ كه‌رتی حه‌لوان و شێخ باوه‌ له‌ نزیك ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و هاوكاری به‌ پێگه‌یاندن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 8/9/2014شاندێكی لقی گه‌رمیان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا حمه‌أمین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرد له‌ سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ و  سێیه‌مین كاروانی هاوكاریان پێده‌گه‌یاندن و پیشگیری و پشتیوانی زانایانی ئاینی ئیسلام یان بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان دووپات كرده‌وه‌و پێیان ڕاگه‌یاندن كه‌ ئه‌وان له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی پیرۆزدان ودوعای سه‌ركه‌وتنیان بۆ كردن 

 شاندی زانایان له‌ لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشوی پێشمه‌گه‌و عه‌دنانی حه‌مه‌ی میناو مه‌ردان چاوشین فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ پێشوازیان لێكراو سوپاسی زانایانی ئاینیان كرد و ڕۆلی زانایانیان به‌رز نرخاند

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و كۆمه‌ك و پێداویسییانه‌‌ به‌ هاوكاری موسوڵمانانی شاری كه‌لار له‌ ڕێگه‌ی لقی گه‌رمیانه‌وه‌ گه‌یه‌نرابه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌لقی گه‌رمیانی یه‌ كێتی زانایان پێشتریش له‌ ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ و به‌مه‌ش ده‌بێته‌  چواره‌مین جار كه‌  سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه رگه‌ بكات

دانا مه‌لا حمه‌ أمین –گه‌رمیان