یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
گوله‌ن: ده‌ستدرێژیه‌كانی داعش دژی ده‌ستوور‌و رێساكانی قورئانه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/09/2014 : 14:04:57
قه‌باره‌ی فۆنت

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستدرێژییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان مامۆستا محه‌مه‌د فه‌تحوڵا گوله‌ن وتارێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ زۆربه‌ی رۆژنامه‌‌و راگه‌یاندنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی رۆژئاوا بڵاوكرایه‌وه‌، به‌تایبه‌تی هه‌ر یه‌ك له‌ رۆژنامه‌ی (نیۆیۆرك تایمز، واشنتۆن پۆست، شیكاگۆ تریبۆن، وۆل ستریت جورنال، لۆس ئه‌نجلۆس تایمز) بڵاویان كرده‌وه‌.

له‌ وتاره‌كه‌دا به‌ روونی ئیدانه‌ی كاره‌كانی داعشی كرد‌و، رایگه‌یاند كرده‌وه‌كانیان كارێكن هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ ئیسلامه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ ئیسلام په‌یامی ئاشتی‌و برایه‌تی‌و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤه‌.

ئه‌م وتاره‌‌و له‌م كاته‌دا كه‌ هێشتا هیچ له‌ دام‌و ده‌زگاكانی جیهانی ئیسلامی قسه‌یان لێوه‌ نه‌كردبوو گرنگی خۆی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوا تا ئه‌م كارانه‌ له‌سه‌ر ئیسلام هه‌ژمار نه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی وتاره‌كه‌یه‌:

(ڕێکخراوی تیرۆستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە (داعش) لەژێر پەردەی ئیسلامدا زولم و کاری وەحشیگەرانە ئەنجام دەدات ، وەبۆ وەستاندنی ئەو کارە قێزەونانە و رادەست کردنی بکەری کارەکان بە دادگا ، داوا لە تەواوی جیهان دەکەم بەشداری بکەن .

پەلاماردان و ئازاردانی کەمە نەتەوایەتیەکان و هاوڵاتیانی بێتاوانی سڤیل تەواو پێچەوانەی قورئانی پیرۆز و وتەکانی پێغەمبەرە (درودر خوای لێبێت ) ئه‌گه‌ر داعش دارده‌سته‌ی چه‌ند هێزێك نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌توانرێت پێیان بوترێك كه‌سانێك كه‌ ڕۆحی ئیسلامیان تێدا نییه‌ و پێغه‌مبه‌ریان نه‌ناسیوه‌‏ . هەرچۆنێک بێت کردەوەکانیان تیرۆرستانەیە پێویستە ئەم ناوەشیان لێبنرێت .

 

ئامانجی ئاینی ئیسلام لەسەر زەوی بریتیە لە پاراستینی مافەکانی مرڤ و سەروەری یاسا و بەرز راگرتنی مرۆڤایەتی و ئاشتی . جیا لەمانەش هەر کارێک دژی ئەم بەها پیرۆزانە بێت لەگەل ئیسلام یەکناگرێتەوە بەتایتەتی شەر و کوشتار و داگیرکردن تەواوی پێچەوانی ئەم دینەن . ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كاندا به‌ بیروبۆچوونی ئیسلامه‌وه‌ ده‌گه‌ن به‌ خواستی شه‌رعی، ده‌بێت خۆشیان له‌ ئه‌ساسدا شه‌رعی(ڕێگه‌پێدراو) بن ، بە پێچەوانەوەش دووڕویە

 

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی ئەو کەس و بنەماڵانە دەکەین کە لە عێراق و سوریا گیانیان لەدەستداو و بەتایبەتی خانەوادەی رۆژنامەنوس "جەیمس فلۆی" کە بە شیوەیەکی وەحشی گەرانە تیرۆرکرا، هیوادارم خوای گەورە  سەبوری خانەوادەکەی بدات . هەروەها داواکارم خودای گەورە ئەو بارمتانەی ڕفێندرابوون لەسەروی هەمویانەوە ئەو ٤٩کەسەی لەچەند ڕۆژی رابردوو ڕفێندرابون سەربەست بکرێن و بە ماڵ و حاڵی خۆیان شاد ببنەوە و داواش دەکەم هەموو لایەک بۆ جیهانێکی پڕ خێر و ئاشتی لەخودا بپارێنەوە).