یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
بەرپرسی لقی سلێمانی: هیوادارین وەزارەتی ئەوقاف رۆڵی باشتر ببینن بۆ خزمەتی ئایینی ئیسلام‌و زانایانی ئایینی‌و مزگەوتەكان
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2014 : 11:45:33
قه‌باره‌ی فۆنت

 

ڕۆژی 22/9/2014 لە بارەگای لق مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق‌و كارگێڕانی لق پێشوازیان كرد لە بەڕێز   كمال موسلیم   وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كەپێك هاتبون لە حاجی عگا عبداللە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافەكانی سلێمانی و حاجی عیرفان مەردان ڕاوێژكاری وەزیرو حاجی ئاكۆحسن صاڵح بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی‌و حاجی عبدالسمیع ڕاوێژكاری وەزارەت كە بە مەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایان سەردانی بارەگای لقی سلێمانی زانایانی ئاینیان كردبوو.

 سەرەتا مامۆستانجم الدین قادر لێپرسراوی لق لە وتەیەكدا بە ناوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانەوە بەخێرهاتنی بەڕێزیانی كردو پیرۆزبایی دەست بە كاربونی لە بەڕێزیان كردو هیوای سەركەوتنی لە كارەكانی بۆخواست‌و بەسەر كردنەوەكەشی بەرز نرخاند.

لە بەشێكی تری وتەكەیدا لێپرسراوی لق هیوای خواست كە وەزارەتی ئەوقاف ڕۆڵی زیاتری دڵسۆزانەی خۆی بخاتە كار لەپێناوخزمەتكردن بەمزگەوتەكان‌و زانایانی ئاینی‌و برەودان بە بیری میانەڕەوی لە كوردستان داو ئەوەی لەپێشتر نە هاتوەتەدی بەڕێزیان كاربكات بۆ بەدیهێنانی‌و دابینكردنی پێداویستیەكانی زانایانی ئاینی.

دواتر بەڕێز وەزیری ئەوقاف لەوتەیەكداپیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی لە هەموان كردو هیوای سەركەوتنی بۆخواستن‌و دووپاتی كردەوە كە وەزارەتی ئەوقاف‌و یەكێتی زانایان دوو دامەزراوەن كە تەواوكەری یەكترن‌و پێویستە هەماهەنگی زیاترمان هەبێت لەپێناوخزمەتكردن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و خاك‌و نیشتیمانی كوردەواری‌و بەڵێنی هەموو جۆرە كارئاسانیەكی بۆ دووپات كردنەوە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی كارەكانی هەردولا دواترشاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران