ئا: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
یه‌كێتی زانایانی ئایینی وه‌ك رێكخرواێكی پیشه‌یی، كه له به‌رواری 21/9/1970 له رێژ چاودێری‌و به‌سه‌رپه‌رستی راسته‌وخۆی جه‌نابی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی دامه‌زراوه، بووه جێگه‌ی خۆشحاڵی زانایانی كوردستان له لایه‌ك‌و، گربوونه‌وه‌ی ته‌واوی زانایانی ئایینی له ژێر چه‌تری ئه‌و یه‌كێتیه‌دا له لایه‌كی تره‌وه، له‌وساوه تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه له تێكۆشانی به‌رده‌وام دایه، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردنی مامۆستایانی ئایینی‌و داكۆكی كردن له مافه‌كانیان، له‌و پێناوه‌شدا هه‌ورازو نشێوی زۆری بینیوه‌و، ته‌نانه‌ت قوربانی زۆریشی داوه.
بۆ ئاشنا بوون به هه‌ندێ لایه‌نی بیرۆكه‌ی دامه‌زاندنی ئه‌و یه‌كێتیه (په‌یام) به پێویستی زانایانی هه‌ندێك له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه بدوێنێت، كه له‌سه‌ره‌تای بیرۆكه‌كه‌و، یه‌كه‌م كۆنگره به‌ژدار بوونه‌و، ڕه‌نجی زۆریان كێشاوه:
مامۆستا مه‌لا مسته‌فا داروسه‌لامی، كه یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كیتَی زانایان‌و كاری زۆریشی له‌پێناو ئه‌نجامدان‌و سه‌رخستنی یه‌كه‌مین كۆنگره كردووه، له‌باره‌ی بیرۆكه‌و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه گوتی: دوای به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار له كوردستان رێكخراوه پیشه‌یی‌و جه‌ماوه‌ریه‌كان داده‌مه‌زران، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری خۆیان به‌رێوه ببه‌ن، ئێمه بیرمان له‌وه كرده‌وه كه رێكخراوێكی تایبه‌ت به زانایان دابمه‌زرینین،
ئه‌وه بوو من‌و مامۆستا مه‌لا وه‌یسی گرتكی‌و مامۆستا مه‌لا قادری سكتان‌و مامۆستا مه‌لا عوسمانی رۆستایی پێكه‌وه دانیشتین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، دواتر بیرمان كرد، كه ئه‌و مه‌زوعه به جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی رابگه‌یه‌نین، چووینه لای داوامان كرد، كه ئێمه پێشنیارمان ئه‌وه‌یه رێكخراوێك به‌ناوی زانایانه‌وه له كوردستان دابمه‌زرێ، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لای كوردیش له هه‌وڵ‌و تێكۆشان‌و خه‌باتی رێكخراوه‌یی بێ به‌ش نه‌بێت، جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا ئه‌و پێشنیاره‌ی زۆر پێ باش بوو، داوای كرد كه ئێمه سه‌رژمێری مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست ئه‌نجام بدرێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
هه‌ر یه‌ك له ئیمه‌ش به هاوكاری ئه‌و مامۆستا‌و فه‌قێیانه‌ی لامان بوون، سه‌رژمێری مامۆستایانی كوردستان‌مان كرد، دواتر مه‌لا مسته‌فای بارزانی داوای كرد كۆنفرانس له هه‌موو شاره‌كان بكرێ‌و نوێنه‌ری زانانیش له كاتێكی دیار كرا‌و بێنه گه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌ك ببه‌سترێ‌و یه‌كێتی زانایان دابمه‌زرێ.
مامۆستامه‌لا مسته‌فا دار‌و سلامی زیاتر گوتی: ماوه‌یه‌كی برد ئه‌و كارانه‌مان ته‌واو كرد‌و مه‌وعیدی كۆنره‌مان دیار كرد، بۆ رۆژی كۆنگره نزیكه‌ی 300 مه‌لا له شوێنه یا یاكانی كوردستان كه نوێنه‌ری مه‌لایان بوون هاتنه گه‌ڵاڵه‌و جه‌نابی بارزانیش خۆی ئاماده بوو، یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی زانایان له 21/9/1970 به‌سترا، هه‌ر له‌و كۆنگره مه‌لا مسته‌فای بارزانی زۆر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی‌و به‌وتارێكیش به‌ژداری مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد، داوای له زانایان كرد كه یه‌ك بگرن‌و منیش پاڵپشتی ئێوه‌م‌و به هه‌موو هێزو توانام له خزمه‌تی ئێوه ده‌بم.
ناوبراو گوتیشی: مامۆستایانی ئایینی ئه‌و كۆنگره‌یان زۆر به‌لاوه باش‌و پێویست بوو، بۆیه هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه كه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، په‌یڕه‌و پرۆگرام داندراو، چه‌ند لێژنه‌یه‌ك بۆ راپه‌راندنی كاره‌كان راسپێردران، ئه‌وه‌ی من هه‌ستم كرد كه‌س نه‌بوو له زانایان دژی ئه‌و یه‌كێتیه بێت، هه‌موو له‌گه‌ڵ ئێمه بوون بۆ سه‌رخستنی ئه‌و رێكخراوه، جا ئه‌و كات فه‌قیریش بوو، هیچ پاره نه‌بوو، ئه‌و كات له هه‌موو كوردستان ته‌نها خه‌تیبی سلێمانی سه‌یاره‌ی هه‌بوو، به‌ڵام مامۆستایان خۆبه‌خشانه كاریان بۆ یه‌كێتی زانایان ده‌كرد، ئه‌وه بوو له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه مامۆستا مه‌لا عه‌لی مه‌لا عبدالله هه‌ولێری بووه یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان.
دواتر له رووی هه‌یكه‌لیه‌وه چه‌ند به‌شێك له‌و یه‌كێتیه كرانه‌وه‌و بۆ ئاگادار بوون له شوێنه‌كانی تریش شه‌ش لقمان له سنووره‌كانی تری كوردستان كرده‌وه، ئیدی ئه‌و یه‌كێتیه كه‌وته كار‌و خزمه‌تی زۆری پێشكه‌شی میلله‌ت‌و زانایانی ئایینی كرد.
له باره‌ی شوێنی كۆنگره‌و ئاستی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر مامۆستا مه‌لا مسته‌فا گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ڵاڵه دیاری كرا بۆ به‌ستنی كۆنگره، چونكه حكومه‌ت له شاره‌كانی تر هه‌بوو، نه‌ده‌تواندرا كۆنگره له شوێنه‌كانی تر ببه‌سترێ، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ شۆڕش‌و لایه‌نه حكومی‌و ئیداریه‌كان زۆر باش بوو، دواتر كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان به‌ره‌و ئاستێكی باش‌و رێك چووین، حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ئیعترافی به رێكخراوه نه‌كرد، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی كوردستان ، چونكه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بوو، گوتی ده‌بێ ناوی كورستانی له‌و یه‌كێتیه بكه‌نه‌وه‌و ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئیتیحادی زانایانی عیراقی دابن، به‌ڵام ئه‌وه‌مان قه‌بوڵ نه‌كرد.
|