یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری خولێكی تایبه‌ت به‌ گوتاری ئایینی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/09/2010 : 17:35:07
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 26/9 له‌ هۆلی سه‌رداربه‌گی جاف له‌ كه‌لار خولی رۆشنبیری تایبه‌ت به‌ گوتاری ئایینی به‌رێوه‌ چوو به‌ چاودیری به‌ریز كامل حاجی علی وه‌زیر ئه‌وقاف كه‌ ماوه‌كه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ و له‌ سه‌ر بودجه‌ی راگه‌یاندنی ئایینی به‌ریوه‌ ده‌چی وه‌ مامۆستایانی وتاربیژی ده‌ڤه‌ره‌كی گه‌رمیان سه‌ر به‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان ژماره‌یان ده‌گاته‌ 40 وتاربێژكه‌ به‌شدارن له‌م خوله‌.


وه‌ ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ به‌ وته‌ی به‌خێر هاتنی له‌ لایه‌ن به‌ریز كاك رێبوار به‌ریوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان كه‌ خۆشحالی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌وه‌ ده‌ربری كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گرنگی ده‌داته‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و وه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ قورسایی خۆی هه‌یه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌ زانایانی گه‌رمیان هه‌میشه‌ له‌ په‌یام و بۆچونه‌كانیان خاوه‌ن هه‌لویست بونه‌و به‌رده‌وام له‌ گه‌ل میلله‌ت و ئایین و بزاڤی رزگاریخازی گه‌له‌كه‌یان بونه‌ دوابه‌دوای ئه‌میش به‌رێز كاك شیخ جلال قائمقامی كلار به‌كورته‌ وته‌یه‌كی به‌شدری كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی كرد سوپاسی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و رۆلی راگه‌یاندنی ئایینی به‌ ئیجابی هه‌لسه‌نگاند بۆ ئه‌و اهتمامه‌ی به‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌درێت به‌به‌رده‌وام وه‌ سوپاسی گشت زانایانی به‌شداربوی خوله‌كه‌ی گرد وه‌ رۆلی یه‌كیتی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یانی به‌ باشی هه‌لسه‌نگاند وه‌ ئاماده‌ی خۆی نیشاندا بۆ هه‌رپیویستیه‌كی تایبه‌ت به‌ سه‌رخستنی خوله‌ كه‌ وه‌ ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كه‌ی به‌وه‌ وه‌صف كرد كه‌ هاوچه‌رخه‌ و كاتی هاتوه‌ گوتاری ئایینی له‌ ناوچه‌كه‌یان به‌و ئاراسته‌یه‌كی ئه‌صیل هه‌نگاو بنێت.

ئینجا به‌رێز مامۆستا مه‌لا حمدامین به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌ وته‌یه‌ك ده‌ستی پیكرد كه‌ راگه‌یاندنی ئایینی له‌ وه‌زاه‌رتی ئه‌وقاف گرنگی زیاتر ده‌داته‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌ت بێجیاوازی سه‌یر ده‌كاته‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانایان و رۆلی یان و ئه‌ورۆش خولێكی به‌و شێوه‌ جێی بایه‌خه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌مومان به‌و رۆحیه‌ته‌ ئاماده‌بین بۆ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شانمانه‌ ئه‌ویش په‌یامی ئاینی به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ بگه‌ینینه‌ جێ وه‌ لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی كه‌ به‌شیكی سه‌ره‌كی تری كارمانه‌ كه‌ خۆشه‌ویست هه‌میشه‌ له‌ پیشه‌نگدابوه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ی خێریه‌ كه‌ به‌رده‌وام بۆ چاكسازی كۆكه‌لگه‌ په‌یامی پیرۆزی پیشكه‌شده‌كرد وه‌ كاری تری ئێمه‌ی مه‌لای كورد ده‌بێت ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی به‌پی شه‌رعی پیرۆز له‌ ناخماندا په‌روه‌رده‌بكرێت.

وه‌ به‌رێز سلام كریم سیدان به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی به‌ناوی وه‌زیری ئه‌وقافی به‌خیرهاتنی گشت لایه‌كی كرد وه‌ ئومیدی خواست كه‌ ئه‌م خوله‌ شان به‌شانی خوله‌كانی تریش بتوانی ئاكامی خۆی بپێكی و ببێته‌ فاكته‌ریك بۆ به‌ره‌وپێشبردن و نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری ئایینی له‌م ناوچه‌یه‌ وه‌ به‌شێك له‌ كارو چالاكی و ئاماره‌كانی بۆ به‌شداربوان نیشاندا كه‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌ سه‌ر نوێترین ته‌قه‌نیات رێكخراوه‌.

موحازه‌ره‌ی یه‌كه‌م ده‌ستی پیكرد له‌ لایه‌ن به‌ریز د علا‌و شاكر محمود به‌ ناونیشانی شورشی ته‌كنه‌لوژیاو به‌ هاوچه‌رخكردنی گوتاری ئایینی (پوره‌ التكنولیجا و عصرنه‌ الخگاب الدینی) بابه‌ته‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌تا به‌ پێناسه‌ی گوتاری ئایینی و ئینجا هاته‌ سه‌ر پێناسه‌ی تكنولوجیا چه‌ند چه‌مگیكی تر وه‌ راسته‌وخۆ هاته‌ سه‌ر گۆرانگاریه‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌كان و كه‌ به‌رده‌وام له‌ ده‌وروبه‌رماندا رووده‌ده‌ن هاتا رۆشنبیریش له‌ خوندنه‌وه‌و نوسیندا هاتونه‌ته‌ سه‌ر رۆشنبیری وینه‌ وه‌ خیرای گه‌یاندن و ته‌كنولوژیاو شۆرشی زانیاری و سه‌رچاوه‌كانی كاریگه‌ریان كردۆته‌ سه‌رمان ده‌وله‌مه‌ندنی و هیز سوندمه‌ندی پێوه‌ره‌كه‌ی بویته‌ زانیاری گه‌لاله‌ بوو لای هه‌رتاكێك و ئینجا هاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ورۆ كاریگه‌ری هه‌سته‌كان به‌ پی لیكۆلینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هه‌ستی بینین له‌ وانی تر كاریگه‌رتره‌ هه‌تا له‌ بیستننیش وه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ 83% وه‌ كاتی هاتوه‌ وتاربیژ وه‌سائیسی سه‌رده‌م به‌كاربهینی كه‌ كاریگه‌ری وینه‌ كارا بكات له‌ گه‌یاندنی به‌ به‌كارهینانی داتاشۆ و ته‌كنولۆژیای سه‌رده‌م لیره‌ ئه‌ركی وتاربیژان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ به‌پی سه‌رده‌م به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی به‌ره‌و گوتاریكی هاوچه‌رخ هه‌نگاو بنیت به‌مه‌رجیك ره‌چاوی مه‌قاصدو سوده‌كانی بكات وه‌ داوای كرد له‌ مامۆستایانی ئایینی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه‌ به‌ هانای ئه‌وه‌ هه‌نگاو بهاوین بۆ ده‌ربازبون له‌ و شیوازه‌ به‌قلیده‌ كه‌ كاریگه‌ری به‌ره‌و كه‌می ده‌چێت له‌ وتاری هه‌ینی


دیاكۆ سلام كریم