یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/11/2014 : 10:49:58
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی 9 _ 11 _ 2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستانجم الدین قادر لێپرسراوی لق و ئه‌ندامێتی كارگێڕانی لق به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌ به‌رپرسی نوێی لق، سه‌ردانی لقی 4 ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ سعید سلیم پشده‌ری لێپرسراوی لق و كارگێڕانی لقه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

سه‌ره‌تا له‌ وته‌یه‌كدا مامۆستا نجم الدین قادر به‌ناوی جه‌نابی سه‌رۆكی زانایان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لقی سلێمانیه‌ وه‌ پیرۆزبایی له‌ لێپرسراوی لقی 4 كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونیه‌وه‌ و هیوای خواست له‌م ئه‌ركه‌ نوێیه‌ی دا سه‌ركه‌توبیت و بتوانیت خزمه‌ت به‌ شاری سلێمانی بكات .

له‌ به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی له‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ كرد كه‌ ڕوبه‌ڕوی گه‌له‌كه‌مان بوه‌ته‌وه‌و دوچاری چه‌ندین شه‌ڕی نه‌خوازراو بوینه‌ته‌وه‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ی ڕابردو قه‌یرانی ئابوری سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌.

بۆیه‌ هیوای خواست هه‌مووان كار  بكه‌ین بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی برایه‌تی و یه‌كڕیزی له‌ نێوان سه‌رجه‌م پێك هاته‌كاندا.

پاشان هه‌ڤاڵ سعید سلیم پشده‌ری له‌ وته‌یه‌كدا سوپاسی شاندی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و هیوای خواست یارمه‌تی ده‌ریان بن له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌ شاری سلێمانی و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان.

دواتر شاندی زانایانی ئایینی به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێخران.