یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/11/2014 : 15:05:07
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنی كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مزگه‌وته‌كان‌و ئه‌نجامدانی خوا په‌رستی تیایاندا‌و بنبڕكردنی چه‌ند دیارده‌یه‌كی نامۆ به‌ بواری خواپه‌رستی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌لێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پێش نوێژو وتارخوێنانی هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری كۆبوویه‌وه‌ .

له‌ سه‌ره‌تادا به‌رپرسی لقی هه‌ولێر دوای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێری كرد‌و به‌ پێویستی زانی سه‌رجه‌م لایه‌ك پابه‌ند بن به‌ فه‌تواكانیان، چونكه‌ فه‌تواكانیان هه‌ڵقوڵاوی به‌ڵگه‌ موعته‌به‌ركانی ئیسلامین‌و چه‌ند گه‌وره‌ زانای ئاینی هه‌ولێر كاره‌كانی فه‌توا له‌م لێژنه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

پاشان چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی فه‌توا خرانه‌ ڕوو سه‌باره‌ت  به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ خواپه‌رستی به‌شێوه‌ی ته‌ندروست‌و، دوور له‌ بیری توندڕۆیی ‌و تیشك خستنه‌ سه‌ر ده‌ركه‌وتنی چه‌ند دیارده‌یه‌كی  نامۆ له‌ بواری خواپه‌رستی له‌ مزگه‌وته‌كان كه‌ ده‌بنه‌ مه‌ترسی بۆ لێكترازان‌و، گه‌شه‌كردنی توندڕۆیی له‌ ناو ڕێزی نوێژخوێنان‌و زانایانی ئاینی. به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی  كه‌ هه‌ندێك كه‌س وه‌ك بیدعه‌كاری ده‌یانورژێنێت‌و، خه‌ڵكی به‌م بیانووه‌ له‌ چه‌ندین خێر‌و دوعا‌و زیكری خوا مه‌حروم ده‌كه‌ن .

ئه‌مه‌‌و له‌ كۆتاییدا سه‌رجه‌م ڕونكردنه‌وه‌كان وه‌ك ڕاسپارده‌ی لێژنه‌ی فه‌توا بۆ هه‌موو لایه‌ك بڕیاریان لێ درا‌و پێویسته‌ جێ به‌جێ بكرێن . 

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی