یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
شێخی تەریقەتی قادری ولیانی كۆچی دواییكرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/11/2014 : 15:28:15
قه‌باره‌ی فۆنت

شێخ موعتەسەم شێخ سەعید بەرزنجی، شێخی تەریقەتی قادری ولیانی،  كە لە شارۆچكەی ئاكرێ دادەنیشێت، شەوی رابردوو لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.

تەریقەتی قادری ولیانی تەریقەتێكی گەورەی باشووری كوردستانە و دوو تەکییەیان هەیە و رۆژانە سەدان كەس سەردانی ئەو تەکییانە دەكەن، یەكێكیان لە قەزای ئاكرێ و ئەوی دیكەشیان لە شارەدێی روڤیایە.

بڕیارە تەرمی شێخ موعتەسەم لە تەکییەی شێخ ئیسماعیل ولیانی لە روڤیا بنێژرێت.

ئەم تەریقەتە هەزاران شوێنكەوتە و دەروێشی هەیە، لە باشووری كوردستان، عێراق، ئێران، توركیا، پاكستان، سودان.

شایانی باسه‌ هه‌رئه‌مڕۆ شاندێكی زانایان كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقه‌كانی زانایان به‌شداری مه‌راسیمی به‌ خاك سپاردن ده‌كه‌ن.

به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شێخ‌و موردی‌و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره‌ سه‌بووریان بدات‌و جێگه‌ی ره‌حمه‌تیش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.