یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
شاندێكی مه‌سیحیه‌كانی باشووری ئه‌فریقا سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/09/2010 : 17:39:19
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ (‏27‏/9‏/2010) شاندێكی مه‌سیحیه‌كانی باشووری ئه‌فریقیای سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

شاندی باشووری ئه‌فریقیا پێكهاتبوو قه‌شه‌ دێرك ستون‌و، ئه‌ندرۆ لێپرسراوی رێكخراوی ئۆپن دۆر‌و، جۆرج له‌ رێكخراوی ناوبراو، به‌ یاوه‌ری كاك خالید جه‌مال ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و، كاك حه‌كیم ئیسماعیل، كه‌ به‌رپرسی رێكخراوێكی كوردیه‌ له‌ باشووری ئه‌فریقیا‌و، گرنگی به‌ په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و باشووری ئه‌فه‌ریقا ده‌دات.

شانده‌كه‌ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌ دی‌و، پێیان وابوو ده‌بێ‌ بكرێته‌ پێشه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێش هه‌مان شت پێڕه‌و بكه‌ن.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، كه‌ مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و، چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، به‌رپرسی لقی هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و پێكه‌وه‌ژیان روونی كرده‌وه‌، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و رۆشنبیریه‌ مه‌زنه‌یه‌، كه‌ ئیسلام فێری كردووین به‌وه‌ی هه‌میشه‌ ده‌رگای به‌سه‌ر ئایینه‌كانی دیكه‌ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناو وڵاتی موسڵمانان به‌ ئاشتی بژین، هۆكاری دووه‌میشی سیاسیه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ مه‌ڵبه‌ندی فره‌یی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی بێت، ئێمه‌ش وه‌ك مامۆستایانی ئایین‌و یه‌كێتی زانایان به‌ ته‌واوی پشتیوانی له‌و سیاسه‌ته‌ ده‌كه‌ین.

پاشان هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگیری له‌و رێكخراوانه‌ بكرێت، كه‌ له‌ په‌نای ناوی مه‌سیحیه‌ته‌وه‌، كێشه‌‌و ئاریشه‌ له‌ كوردستان ده‌هێننه‌وه‌، پێویسته‌ بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌ گیانی خۆشه‌ویستی‌و پێكه‌وه‌ژیان رێگیری له‌وانه‌ بكرێت.

پاشان بڕیار درا كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو باشترین په‌یوه‌ندی له‌ نێوان هه‌ردووكیان پته‌وتر بێت‌و، له‌ ئایینده‌شداساردان‌و هاتووچۆی به‌رده‌وام هه‌بێت.