یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
چوار چیچانی به‌ پێ‌ ده‌چن بۆ حه‌جی ماڵی خوا
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/09/2010 : 17:40:56
قه‌باره‌ی فۆنت
چوار موسڵمانی چیچانی له‌ خۆشه‌ویستی ماڵی خواو رێزی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- به‌یه‌كه‌وه‌ بڕیاریان داوه‌: به‌پێ‌ حه‌جی ماڵی خوا بكه‌ن‌و زیاڕه‌تی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن‌و، تائێستایش هه‌زاران كیلۆمه‌تریان بڕیووه‌.

رۆژنامه‌ی (ئه‌لڕیاز)ی سعودی له‌ هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێشدا بڵاوی كرده‌وه‌: 4 موسڵمانی شیشانی به‌ ناوه‌كانی: (وه‌ڕایۆڤا جوبڕائیل‌و، ئالتمیڕۆڤ شه‌عران‌و، ڤیتایۆڤا فه‌خرودین‌و، شیایۆڤا ویسمه‌رد) په‌یمانیان داوه‌: وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ ماڵی خواو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- هه‌روه‌ها وه‌ك زیندووكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌ریتی حه‌جكردنی باپیرانیان، به‌ پێ‌ حه‌ج بكه‌ن‌و سواری هیچ كام له‌ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ نه‌بن.

له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌م حاجیانه‌ رێكه‌وتی 17\6\2010 له‌ كۆماری چیچانه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتوون‌و، له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئازه‌ربایجان‌و، پاشان به‌ره‌و ئێران‌و، دواتر توركیا‌و، ئینجا سوریاو ئێستایش له‌ شانشینی ئورده‌نن‌و عه‌ممانی پایته‌ختیان جێهێشتووه‌و نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ سنووری شانشینی عه‌ره‌بی سعوودی‌و، تا ئێستا 3400 كیلۆمه‌تریان بڕیووه‌‌و به‌رده‌وامن له‌ رۆیشتن.