ئێوارەی ئەمرۆ 6ی7ی2024 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری باڵەکایەتی مامۆستا مەلا عەلی وەرتی برای بەرێز دکتۆر عبدالله وەرتی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عەلی وەرتی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی دیندارو کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا عەلی وەرتی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
6ی7ی2024