رۆژی دووشەممە بەرواری ١٥-٧-٢٠٢٤ لەساڵیادی ٣٥ هەمین ساڵەی کۆچی دوایی زاناو بیرمەندی کورد ( مامۆستا شێخ محمدی خاڵ ) لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بشداریان کرد لە مەراسیمێکی تایبەت لە هۆڵی کتێبخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی بۆ ناساندنی کتێبی ( پێڕستی دەستنوسەکانی مامۆستا قازی شێخ محمدی خاڵ ) لە نوسینی برای بەڕێ ( دکتۆر عدنان عبدالقادر هەورامی )..