ڕاگه‌یاندنی لقی سۆران
سه‌رله‌به‌یانی 27/9/2010شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوون له‌به‌رپرسی لق (م خالد وه‌سمان مه‌له‌كی)وئه‌ندامانی لق سه‌ردانی قه‌زای چۆمانیان كرد.
سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه به به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌ستی پێكردو، پاشان سه‌ردانی قایمقامیه‌تی قه‌زای چۆمانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن قایمقام (عبدالواحید گوانی) به‌گه‌رمی پێشوازیكران و، له‌دانیشتنێكد وێرای خۆشحالی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن قایمقامه‌وه بۆستافی نوێی لقه‌كه‌مان چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ وپه‌یوه‌ست به زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنیان له‌نێوان هه‌ردولا تاوتوێَكرا.
پاشان شاندی لقه‌كه‌مان تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمانی كرده وێستگه‌ی سێیه‌می سه‌ردانه‌كه‌و، له‌لایه‌ن (م یوسف چۆمانی) تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان به‌ڕێزه‌وه پێشوازیكران و، ده‌ستخۆشی لقه‌كه‌مان ئاراسته‌ی تێبینه‌رایه‌تیه‌كه كرا بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌و، كارئاسانیه‌ی له‌ڕیگای تێبینه‌راتیه‌وه بۆ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌رجه‌سته‌كراوه به‌لێنی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی نێوانیشیان ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌بوو. هه‌رله‌وێوه‌ش كۆتای به‌سه‌ردانه‌كه‌یان هێنا.
|