یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
لقی هه‌ولێر له‌ سمیناری (به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری به‌زۆر)
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/09/2010 : 09:14:04
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی 27/9/2010 به‌بانگهێشتی فه‌رمی {كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆگه‌شه‌پێدان"P.D.A}، مه‌لا سیدصدیق كه‌پرانی ، وه‌كو نوێنه‌ری یه‌ كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، به‌شداری له‌ سمینارێكی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو كرد ،كه‌ له‌شاری هه‌ولێر ڕێكخرابوو،بۆ زۆرێك له‌ وه‌زاره‌ ته‌ كان و،ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،به‌مه‌به‌ستی ووتو وێژ له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی [به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری به‌زۆر ]،له‌دوای گفتو گۆ كردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه‌و،گۆڕینه‌وه‌ی ڕایه‌كان و،شرۆفه‌ كردنی و،وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆرێك له‌سه‌رنج وپرسیاره‌كان ،له‌لایه‌ن نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان،له‌پاشان مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌ووه‌ كه‌ده‌قه‌كانی ئاینی ئیسلام ،روون وئاشكران ،ده‌رباره‌ی دیارده‌ی ئافره‌ت به‌زۆر به‌ شوودان ،كه‌ كارێكه‌ له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌دووره‌و پێی ڕازی نیه‌ ،وه‌ هه‌ر جۆره‌ كارێك له‌وشێوه‌یه‌ ،وه‌كو دیارده‌ ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت ،هه‌ڵقوڵاوی ده‌قه‌كانی ئیسلام نین ،به‌ڵكو نه‌ریتی چه‌وتی خه‌ڵكانێكی نا ڕۆشنبیرن و،ناشكرێ‌ له‌ سه‌ر ئیسلامی حیساب بكرێت ،وه‌هه‌میشه‌ش مامۆستایانی ئاینی له‌ ڕێگای مینبه‌ره‌كانیانه‌وه‌ خه‌ڵكیان له‌ و دیارده‌ نا شه‌رعی یه‌ هۆشیاركردۆته‌وه‌ ،وه‌ له‌ كۆتایدا تیشكی خسته‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ ،بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و دیارده‌یه‌ :

1. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئا ستی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگا ،به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان،به‌شێوازێكی مه‌یدانی ،به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌رجۆره‌ دیارده‌یه‌ك.

2. كردنه‌وه‌ی خوڵی تایبه‌ت ،بۆگه‌نجانمان،له‌ڕه‌گه‌زی نێرو،مێ‌،به‌مه‌به‌ستی شاره‌زابوونیان له‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ،پێش پێك هێنانی پرۆسه‌كه‌ .

وه‌له‌پاشان ئاماده‌ی هه‌رجۆره‌ هاوكاری و،هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند،كه‌ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێیتی زانایان ،ئاماده‌ین بۆ هه‌ر جۆره‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌كان و،خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری موسڵمانی خۆمان ،به‌ڵكو به‌ ئه‌ركیشی ده‌زانین.


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان