یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
بە بەشداری لقی گەرمیان لە مزگەوتەكانی كەلارو دەوروبەری یادی لە دایك بوونی سەروەرمان بەردەوامە
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/01/2015 : 10:11:28
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی شەممە 10/1/2015  بەبەشداری مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری  ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوەری و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و پیاوماقوڵان و شێخانی تەریقەت و موسوڵمانانی شارەكە لە مزگەوتی سراجەددین لە شاری كەلار مەراسیمێكی مولود خوێندنەوە بەڕێوە چوو .

شایانی ئاماژە پێدانە نیوەڕۆ خوانێك بۆ تەواوی بەشداربوانی مەراسیمەكە سازكرابوو

لە لایەكی ترەوە ئێواری ڕۆژی هەینی 9/1/2015 لە مزگەوتی نور ی گەڕەكی شەهیدانی شاری كەلار بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی فەخری كائینات حەزرەتی موحەممەد ئەلموستەفا بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایانی ئاینی و كەسایەتی و موسوڵمانانی گەڕەكەكەو شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان مەراسیمێك بەڕێوە چوو لەو مەراسیمەدا كۆمەڵێك ورتارو مەدیح و هۆنراوە پێشكەش كران و وتاری یەكێتی زانایان لەلایەن مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانەوە پیًشكەش كرا .و بەدابەشكردنی شیرینی كۆتایی بە مەراسیمەكە هات .

هەر لە درێژەی بەرز راگرتنی ئەم مانگە سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بەبەشداری مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی كارگێڕی یاوەری و مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و دانشتوانی گوندەكە لە گوندی تازەدێی سەربەقەزای كەلار مەراسیمێكی مولود خوێندنەوە بەڕێوە چوو لەو مەراسیمەدا مامۆستا حەمەئەمین كەلاری ووتاری یەكێتی زانایانی خوێندەوەو پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە دانشتوانی گوندەكەو ئامادەبوانی مەراسیمەكە و كۆمەڵێك ووتارو مەدیح و هۆنراوە پێشكەش كراو نیوەڕۆ خوانێكیش بۆ بەشداربوانی مەراسیمەكە ساز كرا

جێگەی ئاماژە پێدانە ساڵانە دانشتوانی كوندی تازەدێ‌ كە دە كیلۆمەتر دەكەوێتە سەروی شاری كەلارەوە بەوپەڕی گەرم و گوڕی یەوە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان ەبەرزو پیرۆز ڕادەگیرێت و زیندوێتی پێ‌ دەدرێت و بەسەربڕینی ئاژەڵ و سازكردنی نیوەڕۆ خوان و دابەشكردنی شیرینی دامشتوانی گوندە خۆشحاڵی خۆیان بۆ لە دایكبوونی پێغەمبەرمان دەردەبڕن.

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.

 

هــ بالیسانی