یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
یه‌كێتی زانایان داوا له‌ وتاربێژان ده‌كات باس له‌ مافه‌كانی به‌ ساڵاچوان بكه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/09/2010 : 09:45:12
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌بۆنه‌ی (1/10) رۆژی به‌ساڵاچوان‌و، وه‌ك ئاوڕدانه‌وه‌یك بۆ مافه‌كانیان له‌ روانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه‌، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا له‌ سه‌رجه‌م وتاربێژانی كوردستان ده‌كات، بۆ وتاری هه‌ینی ئه‌م جاره‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ مافه‌كانی به‌ ساڵاچوان بكه‌ن‌و، گه‌وره‌یی ئه‌وان بۆ موسڵمانان‌و نوێژخوێنان روون بكه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ ئیسلام زۆر به‌ جددی تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌‌و، له‌ هه‌موو ئایین‌و رێبازه‌كان پتر گرنگی به‌ مافه‌كانی ته‌مه‌نداران ده‌دات.

هه‌روه‌ك مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ ره‌سمی سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاگاداركرده‌وه‌، كه‌ كۆی (16) لقی له‌ سه‌رجه‌م كوردستان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان وتاربێژان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی تایبه‌ت بكه‌ن به‌ مافه‌كانی به‌ ساڵاچوان. تا نه‌وه‌ی نوێ رێزی گه‌وره‌كانیان بگرن‌و، مافه‌كانیان بده‌ن‌و، خزمه‌ت‌و ماندووبوونیان له‌به‌ر چاو بێت.