یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
ئۆكرانیا: وه‌ك یه‌كه‌م جار له‌و وڵاته‌ ئافره‌تێك هه‌موو قوڕئانی پیرۆز له‌به‌ر ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/03/2015 : 15:00:44
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌و ئافره‌ته‌ ئۆكرانیه‌ كه‌ ناوی (فیرا فرینداك)ه‌، كه‌ ماوه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندووه‌، دوای هه‌وڵ‌و كۆششێكی زۆر توانی هه‌موو قوڕئانی پیرۆز له‌به‌ر بكات‌و، به‌و هه‌نگاوه‌ش ببێته‌ یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌وڵاتی ئۆكرانیا، كه‌ ته‌واوی قوڕئانی پیرۆز له‌به‌ر كردبێ‌.

 

ئه‌و خاتوو ده‌ڵێ‌: دوای موسڵمان بوونم روومكرده‌ قوتابخانه‌كانی (نوور) ده‌ستم به‌ خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی كردو دواتریش قوڕئانی پیرۆز، ئینجا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو كه‌وتمه‌ له‌به‌ر كردنی قوڕئانی پیرۆزو وێڕانی ئاسته‌نگی زمان‌و ژیان‌و كاری ماڵه‌وه‌م، سوپاس بۆ خوا توانیم هه‌مووی له‌به‌ر بكه‌م.

 

ئه‌و زیاتر ده‌ڵێ‌: له‌هه‌وڵه‌كانم توانیم دایكم‌و براو خوشكه‌كانم موسڵمان بكه‌م‌و شاره‌زای ئیسلامیان بكه‌م، ئێستا كه‌ به‌ شه‌قامه‌كان ده‌رۆم خه‌ڵك پرسیاری پۆشته‌یی‌و جلوبه‌رگم ده‌كه‌ن، منیش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ بۆیان شی ده‌كه‌مه‌وه‌‌و باسی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان بۆ ده‌كه‌م.

 

بۆ خزمه‌تی ئیسلامه‌، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ‌: هیوایه‌تمه‌ كار بكه‌م بۆ ناساندنی ئیسلام‌و خۆشه‌ویستكردنی قوڕئانی پیرۆز لای غه‌یره‌ موسڵمانان‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌م ئه‌خلاقی قورئان جێبه‌جێ‌ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ لای ره‌وشتی به‌رزی ئیسلام راكێشم..