یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
جوله‌كه‌كانی (بێت له‌حم) ئاگر له‌ مزگه‌وت به‌رده‌ده‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/10/2010 : 14:52:51
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ قێزه‌ونترین كارو ناشرینترین كرده‌وه‌ی جوله‌كه‌ دژ به‌ موسڵمان‌و موسڵمانانی فه‌له‌ستین به‌تایبه‌تی، پیس كردن‌و شێواندن‌و سوتاندنی مزگه‌وته‌كانه‌، كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ باكوری بێت له‌حمی كه‌رتی رۆژئاوا روو له‌ زیادبووندایه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی ئه‌وه‌یان دووپات كردوه‌ته‌وه‌: له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا 18 مزگه‌وت سوتێنراوه‌و، دوای سوتاندنه‌كه‌یشی به‌نووسینی قێزه‌ون‌و دوور له‌ هه‌موو ئایین ره‌ه‌وشتێك شێوێنراوه‌و پیس كراوه‌، كه‌ دواهه‌مینیشیان مزگه‌وتی (ئه‌لئه‌نبیاْ )ه‌، له‌ گوندی (بێت فوججار) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری شاری بێت له‌حم.

شایانی باسه‌: له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1948 ه‌وه‌، ده‌یان مزگه‌وت سوتێنراوه‌، یان هه‌وڵی سوتاندنی دراوه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان وه‌ك زنجیره‌ به‌دوای یه‌كه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كرێ‌، هه‌ربۆیه‌یش سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌له‌ستینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، دوای ئیدانه‌ كردنی ئه‌م بێڕێزیه‌، كاره‌كه‌ به‌ به‌رنامه‌ بۆ دارێژڕاو وه‌سف ده‌كات.