یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
كریستیانه‌كانی میسڕ ره‌خنه‌ له‌ موسڵمانان ده‌گرن
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/10/2010 : 15:06:26
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژنامه‌ی (ئه‌لشه‌رق‌و لئه‌وسه‌ت) رایگه‌یاند: پارێزه‌رێكی كریستیان له‌ بری هه‌موو قیبتیه‌كان، داوا له‌ حكومه‌تی میسری ده‌كات: چیتر رێگه‌ نه‌دات میسڕیه‌ موسڵمانه‌كان رێپێوان دژی پاپا شنۆده‌ی سێیه‌می پاپای كریستیانه‌ ئه‌ڕسه‌زۆكسیه‌كانی میسڕ ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ پێی رۆژنامه‌كه‌: (نه‌جیب جوبڕائیل) كه‌ پارێزه‌ره‌ كریستیانه‌كه‌یه‌، ده‌قی داواكه‌ی داوه‌ته‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ناوه‌خۆو، وه‌زیری ئه‌وقافی میسڕو، تیایدا داوا ده‌كات: كه‌ به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌ نه‌ده‌ن موسڵمانان رێپێوان له‌دژی پاپاكه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، نه‌وه‌ك كریستیانان هه‌ستیان بریندار ببێ‌.

شایانی باسه‌: له‌وه‌ته‌ی مانگی ئابی رابردووه‌وه‌، موسڵمانانی میسڕ چه‌ندین جار رێپێوانیان له‌ دژی پاپا شنۆده‌ ئه‌نجام داوه‌، كه‌ بێده‌نگی نواندووه‌ له‌ ئاستی فڕاندن‌و ونبوونی (كامیلیا شه‌حاته‌)ی تازه‌ موسڵمانبووی خێزانی (تیداوس سه‌معان) كه‌ قه‌شه‌ی كلێسای (مار جه‌رجیس) بووه‌، له‌ پارێزگای (مه‌نیا)ی میسڕی، تا موسڵمان بوونه‌كه‌ی بشاردرێته‌وه‌.

كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌‌و چه‌ند ئافره‌تێكی دیكه‌ هاوسه‌ری‌ قه‌شه‌ پیاوه‌ ئاینیه‌كانی مه‌سیحینه‌‌و، موسڵمان بوونه‌‌و، به‌ڵام كه‌نیسه‌ ئه‌وانی شاردۆته‌وه‌‌و، به‌ نهێنی ئازاریان ده‌دات.

هه‌روه‌ها جێگری باباشنۆده‌ش، قسه‌ی به‌رامبه‌ر قورئانی پیرۆز كرد، ئه‌مه‌ش موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ی زۆر توڕه‌ كرد، بۆیه‌ چاودێران پێیان وایه‌ كه‌ به‌م كارانه‌ كه‌نیسه‌‌و پاپا هه‌وڵی تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان له‌ میسر ده‌ده‌ن.