یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندی کۆچی دوایی کرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/03/2016 : 00:14:13
قه‌باره‌ی فۆنت

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینی 5/3/2016 شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندی کۆچی دوایی کرد.


شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندی رێبه‌رێکی دیاری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و پێڕه‌وانی شێخانی بیاره‌ بوو، هه‌روه‌ها که‌سایه‌تییه‌کی دیاری سه‌ر ئاستی کوردستان و به‌تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی بوو، له‌ ئه‌ندامی خولی پێشتووی په‌رله‌مان بوو. هه‌روه‌ها ناوبراو باوکی شێخ صه‌لاح نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی پێشووی کاروباری حه‌ج و مامی شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولیری یه‌کێتی زانایان بوو.


ئه‌مڕۆ له‌ رووداوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ به‌ نیازی ئاشته‌وایی به‌شداری تێدا کردبوو، خۆیی و برازایه‌کی شه‌هید کران.


به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو به‌ڕێزان شێخ صلاح و شێخ نیاز، له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌بووریان بدات و، جێگه‌ی هه‌ردوو خوالێخۆشبووه‌کانیش به‌هه‌شتی پان و به‌رین و ژێر ره‌حمه‌تی خوایی بێت.