یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان به‌ره‌و روسیا به‌رێ‌ ده‌كه‌وێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/04/2016 : 12:45:32
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌مه‌به‌ستی درووست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا موسلمانانی روسیا، و گه‌یاندنی رۆلی هاولاتیانی كوردستان به‌گشتی و زانایانی ئاینی به‌تایبه‌تی له‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی بیری توند رۆیی، له‌ سه‌ر بانگهێشتی (شێخ ته‌لعه‌ت تاج الدین ) موفتی گشتی موسلمانانی روسیا سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 8/4/2016 شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتور عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ره‌و روسیا به‌رێ‌ ده‌كه‌وێت.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئاشكرای كرد كه‌وا شانده‌كه‌یان به‌ نیازه‌ چه‌ندین دیدار له‌گه‌ڵا دام و ده‌زگا ئاینیه‌كانی رووسیا فیدرال ده‌كات و چه‌ند سمینارێك له‌ زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ئاینی ئه‌نجام ده‌دات، و هه‌لوێستی هاولاتیان كوردستان و دام وده‌زگاكانی ئاینی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌ر روو به‌رووبونه‌وه‌ی بیری توندرۆویی به‌گشتی و تیرۆریستان داعش به‌ تایبه‌تی بۆیان شی ده‌كه‌نه‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ كه‌وا نزیكه‌ی 22 ملیۆن موسلمان له‌ رووسیا فیدرال ده‌ژیت و فه‌رمانگه‌ی كاروباری فه‌توا سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ئاینی موسلمانی روسیای فیدرال ده‌كات.