وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه گوناهی کوشتنی به ناحه‌ق | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/07/2016 : 16:35:28 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه كوشتنی نارِهوا له کوردستان ده‌بێته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار .بۆیه پێشنیاز ده‌که‌ین وتاربێژه به‌ڕێزه‌کانمان له‌م هه‌فته‌یه تیشك بخه‌نه سه‌ر مه‌ترسی کوشتن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م وتاره ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی به‌ڕێزیان:
بهرِێزان : كوشتن له شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ سێ به‌ش دابه‌ش ده‌بێت یه‌كه‌م / : كوشتنی ئه‌نقه‌ست : وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك به نیشانه تفه‌نگ بگرێته كه‌سێك بیكوزێ یان له شاخ فرِێی بداته خواره‌وه یان به ئاگر بیسونێنێ یان ژه‌هری بداتێ یان به به‌ردێكی گه‌وره پێیدا بدات یان به دارێكی قورسی لێ بدات : ئه‌مانه پێیان ده‌گوترێ كوشتنی ئه‌نقه‌ست سزای ئه‌م كوشتنه ته‌نیا كوشتنه‌وه‌یه مه‌گه‌ر میرا تگرانی كوژراوه‌كه عه‌فوی بكه‌ن .
| |