یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-07-22
تاوانی كوشتنی نارِه‌وا

تاوانی كوشتنی نارِه‌وا
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌رِێزان :

ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ریكه‌ كوشتنی نارِه‌وا له‌وه‌ڵاتی خۆمان ده‌بێته‌ دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار .بۆیه‌ ده‌مانه‌وێ له‌م وتاره‌ كوشتنی نارِه‌وا و ناحه‌ق له‌ رِوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ بۆتان باس بكه‌ین .

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (۞وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِيٓ ءَادَمَ (الإسراء :٧٠) واته‌ به‌رِاستی ئێمه‌ رِێزمان گرتوه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م : بۆنمونه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ فریشته‌كان كرد سوجده‌ی رِێز لێنان ببه‌ن بۆ ئاده‌میزاد وه‌هه‌رچی له‌ ئاسمان و زه‌وی دروست كراوه‌ هه‌مووی بۆخزمه‌تی مرۆڤه‌كانه‌ وه‌ناردنی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران( سه‌لامی خوایان لێ بیت )بۆئه‌وه‌یه‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ بگه‌یێنن به‌ به‌ مرۆڤه‌كان .
بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ باره‌ی كوشتنی نارِه‌وا ده‌فه‌رمووێ: (وَمَن يَقۡتُلۡ مُؤۡمِنٗا مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدٗا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمٗا (النساء :٩٣)
هه‌روه‌ها: پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رمووێ : (لزوال الدنيا أهون عند الله من دم امرىء مسلم ) واته‌ : له‌ناوچونی هه‌موو دونیا لای خوای گه‌وره‌ ئاسانتره‌ له‌ كوشتنی كه‌سێكی موسڵمان به‌ ناحه‌ق . جارێكیان پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای لێ بێت : به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا ده‌سورایه‌وه‌ فه‌رمووی (مَا أَطْيَبَكِ وَأَطْيَبَ رِيحَكِ مَا أَعْظَمَكِ وَأَعْظَمَ حُرْمَتَكِ وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَحُرْمَةُ الْمُؤْمِنِ أَعْظَمُ عِنْدَ اللَّهِ حُرْمَةً مِنْكِ مَالِهِ وَدَمِهِ ) واته‌ : كه‌عبه‌ ئای چه‌ند شیرینی و جوانی چه‌ند بۆنت خۆشه‌ ئه‌ی كه‌عبه‌ چه‌ند به‌رزوو گه‌وره‌ی خوا چه‌ند حورِمه‌تی لێناوی سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه‌ گیانی منی به‌ده‌سته‌ رِێزی ئیمانداران لای خوای گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ رِێزو و حورِمه‌تی تۆ لای خوا ماڵی ئیماندار و خوێنی ئیماندار
به‌رِێزان :

كوشتن له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ سێ به‌ش دابه‌ش ده‌بێت
یه‌كه‌م / : كوشتنی ئه‌نقه‌ست : وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نیشانه‌ تفه‌نگ بگرێته‌ كه‌سێك بیكوزێ یان له‌ شاخ فرِێی بداته‌ خواره‌وه‌ یان به‌ ئاگر بیسونێنێ یان ژه‌هری بداتێ یان به‌ به‌ردێكی گه‌وره‌ پێیدا بدات یان به‌ دارێكی قورسی لێ بدات : ئه‌مانه‌ پێیان ده‌گوترێ كوشتنی ئه‌نقه‌ست سزای ئه‌م كوشتنه‌ ته‌نیا كوشتنه‌وه‌یه‌ مه‌گه‌ر میرا تگرانی كوژراوه‌كه‌ عه‌فوی بكه‌ن .
دووه‌م/: كوشتنی وه‌ك و ئه‌نقه‌ست : وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ردێكی بچوك و یان زله‌یه‌ك له‌ كه‌سێك بدات به‌ نیه‌تی كوشتن نا ....به‌ڵام وا رِێك كه‌ت ئه‌م كه‌سه‌ به‌م به‌رده‌ بچوكه‌ مرد: ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ناكوژرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌بیت خوێنی كوژراوه‌كه‌ بدات كه‌فاره‌تیش بدات.
سێه‌م / كوشتنی به‌هه‌ڵه‌ : وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك نیشانه‌ له‌ به‌ردێك ئه‌گرێ له‌و كاته‌ به‌ر كه‌سێك ئه‌كه‌وێ ئه‌م بكوژه‌ ناكوژرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌بێت خوێنی كوژراوه‌كه‌ بدات و كه‌فارِه‌تی كوشتنه‌كه‌ش بدات.

هه‌روه‌ها : كه‌سێك به‌ده‌ستی خۆی خۆی بكوژێ خوای گه‌وره‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌هه‌شتی لێ حه‌رِام ده‌كات : هه‌روه‌ك له‌ حه‌دیسی قودسی دا هاتوه‌ ده‌فه‌رموێ : (بادرني عبدي بنفسه ؛ حرّمت عليه الجنة ) رواه البخاري) واته‌ به‌نده‌كه‌ی من په‌له‌ی كرد و ئارامی نه‌گرت تا به‌مردنی خۆی بمرێ به‌ڵكو خی كوشت و منیش به‌هه‌شتم لێ حه‌رام كرد
هه‌روه‌ها : ئه‌گه‌ر 100 كه‌س به‌شدار بن له‌ كوشتنی كه‌سێك به‌ نارِه‌وا : هه‌ر 100 كه‌سه‌كه‌ له‌ جیاتی كوژراوه‌كه‌ ده‌كوژرێنه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هاتوه‌ و باس كراوه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام .
به‌رِێزان :

كوشتنی نارِه‌وا یه‌كێكه‌ له‌و حه‌وت گوناحانه‌ی كه‌ دونیاو قیامه‌تت لێ ئه‌ستێنن كه‌ بریتێن له‌
یه‌كه‌م : كوشتنی به‌ ناحه‌ق
دووه‌م : هاوبه‌شی په‌یداكردن بۆ خوا ( شرك)
سێه‌م : سیحرو جادوو گه‌ری
چواره‌م : رِیبا خواردن
پێنجه‌م : خواردنی ماڵی یه‌تیم
شه‌شه‌م : هه‌ڵاتن له‌ جیهاد له‌گه‌ڵ كافراندا
حه‌وته‌م : بوختان كردن به‌رامبه‌ر ژن و پیاوی داوێن پاك

به‌رِێزان : پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ (لن يزال المؤمن في فسحة من دينه ما لم يصب دماً حراماً ) واته‌: موسڵمان تا توشی رِشتنی خوێنی نا رِه‌وا نه‌بێت هێشتا دینی به‌به‌رماوه‌ دینی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ دیاره‌ كه‌سێك به‌ ناحه‌ق خوێن برِێژێ دین له‌ده‌ست ئه‌دا
هه‌روه‌ها : پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ (أول ما يقضى بين الناس يوم القيامة في الدماء.)
واته‌ : یه‌كه‌م شت له‌ به‌ینی مرۆڤه‌كان كه‌ له‌سه‌ری حه‌شه‌ر ده‌كرین خوینی مرۆڤه‌كانه‌
به‌رِێزان : پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ (كُلُّ ذَنْبٍ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَغْفِرَهُ إِلَّا مَنْ مَاتَ مُشْرِكًا أَوْ مُؤْمِنٌ قَتَلَ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا) واته‌: له‌وانه‌ خوا له‌ تاوانی هه‌موو ئه‌وانه‌ خۆش بێت ته‌نها ئه‌وانه‌ی شه‌ریكیان بۆ خوا په‌یدا كردوه‌ وه‌ ئه‌وانه‌شی كوشتنی به‌ ناهه‌قیان ئه‌نجام داوه‌ .
به‌رِێزان :

كوشتن تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ ته‌نها له‌م كاتانه‌ نه‌بێت :
یه‌كه‌م/ : النفس بالنفس : كه‌سێك به‌ ناحه‌ق كه‌سێك بكوژێ ده‌بێ بكوژرێته‌وه‌ وه‌ك و پێشتر رِونمان كرده‌وه‌
دووه‌م/ : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته‌ سه‌رت بیه‌وێ به‌ ناحه‌ق بتكوژێ یان ماڵت لێ بستینێ یان نیشتیمانت داگیر بكات : یان ده‌ست درێژی بكاته‌ سه‌ر شه‌ره‌ف و ناموست یان گاڵته‌ به‌ دینه‌كه‌ت بكات : ئه‌وه‌ دروسته‌ له‌ ناوی ببه‌ی و بیكوژی وه‌حه‌قی دیفاع كردن له‌خۆت هه‌یه‌ : به‌ گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ هه‌ركه‌س له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ بكوژرێ شه‌هیده‌ . له‌ كۆتای داوا له‌ موسڵمانان ده‌كه‌ین له‌ خوێن رِشتنی به‌ ناحه‌ق دوركه‌ونه‌وه‌ : داواش له‌حوكومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌و په‌ری توانای خۆی به‌كار بهێنێت بۆ به‌ سزا گه‌یاندنی ئه‌و تاوان بارانه‌ ی خه‌ڵك به‌ ناحه‌ق ده‌كوژن و ریگریش بكات له‌ دیفاع كردن له‌ كه‌سی تاوان بار.