یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
حوکمی سووتاندنی گیانداران به‌ زیندوویی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/09/2016 : 22:41:13
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی ته‌له‌فزیۆنی (NRT): (ڕۆژی ٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەلایەن لێپرسراوانی ئاسایش و پۆلیسی گومرکی ئەو دەروازە نیودەوڵەتییەوە، ١٦ هەزار و ٥٠٠ چوجک بە زیندووی سوتێنراون بێ ئەوەی هیچ پشکنینێکی ڤێتەرنەریان بۆ بکرێت). له‌و باره‌وه‌ لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌ فه‌توایه‌کدا له‌ رۆژی 11/9/2016 روونی ده‌کاته‌وه‌ که‌:


(بێگومان له‌ رووی شه‌رعییه‌وه‌ به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ هیچ گیانه‌وه‌رێك به‌ زیندوویی بسووتێندرێت، چونکه‌ عه‌بدوڵای کوڕی مه‌سعوود ده‌گێڕێته‌وه‌ جارێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت بینی گوندێکی مێرووستانمان سووتاندووه‌ فه‌رمووی: (إنّه لا ينبغي أن يعذّب بالنّار إلاّ ربّ النّار). رواه أبو داود، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (لا تعذّبوا بعذاب الله) رواه البخاري. به‌ گوێره‌ی ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سووتاندنی گیانداران به‌ زیندوویی دروست نییه‌، چونکه‌ جگه‌ له‌ خولقێنه‌ری ئاگر که‌س بۆی نییه‌ ئاگر بۆ سزادان به‌کاربێنێت. ده‌کرا ئه‌گه‌ر دوای پشکنین ده‌رکه‌وتبایه‌ که‌ ئه‌م جوجه‌ڵانه‌ زیانی بێگومانیان هه‌یه‌، به‌ شێوازێکی تر له‌ ناویان ببه‌ن، نه‌ك ئاگر به‌کار بێنن.