یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
عبد الرزاق عه‌لی: په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك بوختانم پێده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2016 : 12:22:47
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوو له‌ گه‌رمه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت بابه‌تێك به‌ناوی رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی كوردستان عبد الرزاق عه‌لی بڵاوكرایه‌وه، كه‌ تێیدا بێرێزی به‌رامبه‌ر یادی مه‌ولود ده‌كات به‌ شتێكی خورافی ده‌زانێت، ئه‌م كاره‌ بووه‌ جێگه‌ی تووڕه‌یی و نارازی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاگاداری بابه‌ته‌كه‌ بوون، چونكه‌ وێڕای لایه‌نه‌ دیندارییه‌كه‌، سوكایه‌تییه‌ به‌ هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌ له‌م رۆژانه‌داو له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا له‌ گه‌رمه‌ی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و قوڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانن.

ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایان به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین دژی هه‌ر بێرێزیه‌ك به‌رامبه‌ر پیرۆزیه‌كانمان بوه‌ستینه‌وه‌و، رێكاره‌ یاساییه‌كانیش بگرینه‌ به‌ر، چونكه‌ رێگه‌ ناده‌ین هیچ كه‌سێك سوكایه‌تی و بێرێزی به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕی موسڵمانێتی گه‌لی كورد بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ  بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ ناوبراو روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك حاشایی له‌م بابه‌ته‌ كردو، روونی ده‌كاته‌وه‌: (دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ من هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکم نییه‌. ئه‌و په‌یجه‌ش که‌ به‌ناوی منه‌وه‌ دروستکراوه‌، دوور و نێزیک په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نییه‌ و ده‌ستێکی ناحه‌زی له‌ پشته‌وه‌یه‌ که‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی نابه‌جێ، هه‌وڵی ناشیرنکردنم ده‌دات).

عبد الرزاق عه‌لی قسه‌كانی به‌وه‌ پشتراست ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جار نییه حاشایی و به‌رائه‌تی خۆی له‌و  په‌یجه‌ ده‌كات، چونكه‌ پێشتریش له‌ رۆژی 22/11/2016 جارێكی تر روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وه‌وه‌ نییه‌، له‌ روونكردنه‌وه‌ی پێشتریش داوای لێبووردنی لە (هەموو ئەو بەڕێزانە) کردووه‌ کە بەھۆی ئەو پەیجە ساختانەی لەسەر ناوی ئەوەوە داندراون، ڕۆژێک لە ڕۆژان، (بەھۆی پۆستێکەوە نیگەران بووبن).


هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكی بۆ سایتی زانایان وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌ئكید له‌سه‌ر قسه‌كانی پێشووی ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها راشی ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ته‌حه‌دای هه‌ر كه‌سێك ده‌كات بتوانێت بیسله‌مێنێت كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌مترین په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌.