یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
زاناو پێشمه‌رگه‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی وه‌رتی كۆچی دوایی كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/01/2017 : 12:40:54
قه‌باره‌ی فۆنت

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌رتى زاناى ئاينى به‌ناوبانگى كوردستان دواى ململانێيه‌كى زۆر  له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى دوێنێ له‌ ته‌مه‌نى 92 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.


مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌رتى ناسراو به‌ (مه‌لا وه‌رتى) خه‌ڵكى گوندى وه‌رتێى ناوچه‌ى باڵه‌كايه‌تى بوو، له‌ ته‌مه‌نێكى زووه‌وه‌ رێى خوێندنى ئاينى له‌ حوجره‌كانى كوردستان گرته‌ به‌ر و توانى هه‌موو پله‌كانى خوێندنى مه‌لايه‌تى به‌ سه‌ركه‌وتوويى ببڕێت و دواتر ببێته‌ يه‌كێك له‌ زانا و وتاربێژ و شه‌رعزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانى كوردستان، له‌ زۆر پرسه‌ شه‌رعى و فيقهييه‌كاندا خاوه‌ن راى جياواز و تايبه‌تى خۆى بوو، كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى كراوه‌ و شه‌رعزانێكى ميانڕه‌و بوو، كه‌ زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌و ميانڕه‌وييه‌ دووچارى ره‌خنه‌ى توند‌ ده‌بوويه‌وه‌.


له‌ رووی نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه‌ ناوبراو كه‌سێكى نيشتمانپه‌روه‌ر بوو، له‌ ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا له‌ رێگه‌ى وتاره‌كانى به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى توندى له‌ سته‌م و جه‌ورى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس ده‌گرت و، دواجار ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عس به‌و هۆيه‌وه‌ ده‌ستگيريانكرد و ماوه‌يه‌ك خرايه‌ زيندانه‌وه‌.


له‌ دواى ئازادبوونى له‌ زيندان و دواى شاڵاوه‌كانى  ئه‌نفال ژيانى پێشمه‌رگايه‌تى هه‌ڵبژارد و په‌يوه‌ندى به‌ ريزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌ كردووه‌ و له‌ دواى راپه‌ڕين گه‌ڕايه‌وه‌ و له‌ شارى هه‌ولێر نيشته‌جێ بوو.


له‌ رووی پیشه‌ییشه‌وه‌ مامۆستا له‌ ژیانیدا كه‌سێكی كاراو كاریگه‌ری ناو یه‌كێتی زانایان بوو، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بوو، له‌وه‌ سارد نه‌بووه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌ زیندوویی بهێڵێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ خه‌باتی پێمه‌رگایه‌تیش به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی، هه‌وڵی ده‌دا زاناو مه‌لاو سه‌یدایانی كوردستان له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی زانایان كۆبكاته‌وه‌و شان به‌ شانی پێشمه‌رگایه‌تیی و چالاكی سه‌ربازی له‌ خه‌باتی پیشه‌ییشیدا هه‌ر كۆڵی نه‌دا.


به‌ هۆى تووشبوونى به‌ نه‌خۆشى ماوه‌ى 10 ساڵه‌ له‌ جێگه‌دابوو، به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له‌ شارى هه‌ولێر كۆچى دواييكرد و له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌خاكسپێردرا.


به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی ئایینی و دۆستانی مامۆستا به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.