وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه: سه‌ردانی نه‌خۆش‌و شوێنکه‌وتنی جه‌نازه | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/02/2017 : 21:35:53 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
ئیسلام هه‌میشه گرنگی به ره‌وشتبه‌رزی ده‌دات، له‌لایه‌که‌وه هانمان ده‌دات هامووشۆی باشمان هه‌بێت به‌تایبه‌تی له سه‌ردانی نه‌خۆش و به‌خاکسپاردنی مردوو، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێك ئادابمان فێرده‌کات، که چۆن سه‌ردانی نه‌خۆش بکه‌ین، یان چۆن به‌شدار بین له مه‌راسیمی مردوو ناشتن و نوێژ له‌سه‌رکردن. بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر گرنگی پێده‌داو ئامۆژگاری ده‌کردن مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی پێغه‌مبه‌ر له‌م ئامۆژگارییه ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای موسڵمانان ببێت به کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌هێزو یه‌کگرتوو وه‌کو یه‌ك جه‌سته بن ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌و جه‌سته‌یه بێشێ ته‌واوی جه‌سته تووشی ئێش‌و ئازار بێت، ئه‌گه‌ر موسڵمانێك تووشی به‌ڵایه‌ك بوو وه‌کو نه‌خۆشی‌و له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستان، به‌ڵام برای موسڵمانی له ده‌وروبه‌ری خۆی دیت یه‌کسه‌ر ئازار‌و غه‌مه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌م وتاره وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه به‌رده‌م وتاربێژه به‌رێزه‌کانمان به‌و هیوایه‌ی له‌م وتاره گرنگی پێبده‌ن. | |