وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه: بێوه‌فایی و به‌ڵێن شكاندن | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/03/2017 : 09:15:45 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
پیشنیاز ده‌كه‌ین وتاربێژه ئازیزه‌كانمان له‌م هه‌فته‌یه‌دا تیشك بخه‌نه سه‌ر بابه‌تی وه‌فاداری، به‌تایبه‌تی كه ئێستا كورد پێویستی به وه‌فاداری زیاتر هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی قوربانی زۆریان داوه تا كورد گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا، چونكه وه‌فاداری ئه‌خلاقێكی گه‌وره‌یه‌و یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ئیمانداری، چونكه بڕوا‌و متمانه دروست ده‌كات له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هاوكاری به‌هێز ده‌كات له ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تایبه‌ته به مرۆڤ، هه‌ر كه‌سێ له ده‌ستی بدات مرۆڤایه‌تی له ده‌ست ده‌دات، بۆیه خوای گه‌وره زۆر به گرنگی باسی وه‌فاداری كردووه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ)، واته: (به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم، باترس و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت). | |