به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان: وه‌فاداری ئه‌خلاقێكی گه‌وره‌یه‌و یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ئیمانداری، چونكه بڕوا‌و متمانه دروست ده‌كات له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هاوكاری به‌هێز ده‌كات له ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تایبه‌ته به مرۆڤ، هه‌ر كه‌سێ له ده‌ستی بدات مرۆڤایه‌تی له ده‌ست ده‌دات، بۆیه خوای گه‌وره زۆر به گرنگی باسی وه‌فاداری كردووه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ)، واته: (به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم، باترس و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت).
به‌ڕێزان:
وه‌فاداری سێ به‌شه:
یه‌كه‌م: وه‌فا به په‌یمان، واته ئه‌گه‌ر په‌یمانێكت دا ئه‌بێ هه‌ڵی نهوهشێنییهوه، بیگهیهنییه سه‌رو بیپارێزی، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا)، واته: (وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه).
دووه‌م: وه‌فاداری به‌رامبه‌ر به گرێبه‌ست، واته ئه‌و گرێبه‌سته‌ی خه‌ڵك له به‌ینی خۆیان ده‌یكه‌ن، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ)، واته: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ئه‌مه‌ک و به‌وه‌فا بن به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانتان).
سێیه‌م: وه‌فا به به‌ڵێن، واته: ئه‌گه‌ر به‌ڵێنتان دا جێبه‌جێی بكه‌ن با زهرهریشتان بێت، چونكه خوای گه‌وره مه‌دحی حه‌زره‌تی ئیسماعیل ده‌كات به راستگۆ له به‌ڵێن، وه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًا نَبِيًّا)، واته: (ئیسماعیل یش باس بکه له قورئاندا، به ڕاستی ئه‌و له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا بوو). ته‌ماشا كه‌ن له‌م ئایه‌ته‌دا راستگۆیی له به‌ڵێندا له پێشی پێغه‌مبه‌رایه‌تی هاتووه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (ئێوه زه‌مانه‌تی شه‌ش شتم بۆ بكه‌ن، منیش زه‌مانه‌تی به‌هه‌شتتان بۆ ده‌كه‌م: 1/ راستگۆ بن له قسه‌كردندا. 2/ به‌ڵێن جێبه‌جێ بكه‌ن. 3/ ئه‌گه‌ر بڕواتان پێكرا خیانه‌ت مه‌كه‌ن. 4/ عه‌وره‌تی خۆتان له خراپه بپارێزن. 5/ چاوی خۆتان له حه‌رام بپارێزن. 6/ ده‌ستی خۆتان له خراپه بگرن).
ئه‌ب رافیع ده‌ڵێ: قورهیشیهكانی مه‌كه منیان نارده لای پێغه‌مبه‌ر وه‌كو قاسید، كاتێك چاوم به پێغه‌مبه‌ر كه‌وت، گووتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر موسڵمان ده‌بم ناگه‌ڕێمه‌وه ناو قوڕه‌یشیه‌كان، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: من په‌یمان ناشكێنم، بگه‌ڕێوه، ئه‌ڵێ: گه‌ڕامه‌وه پاش فه‌تره‌یه‌ك هاتمه‌وه لای پێغه‌مبه‌ر موسڵمان بووم.
ئیمامی عه‌لی ده‌فه‌رمووێ: (سێ كه‌س هه‌ن ناناسرێن له سێ كات نه‌بێت: یه‌كه‌م: مرۆڤی خۆڕاگر ناناسرێت تا نه‌كه‌وێته ناو شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه. دووه‌م: مرۆڤی ئه‌مین ده‌رناكه‌وێ و ناناسرێ تا وه‌رنه‌گری و نه‌به‌خشی. سێیه‌م: دۆست و براده‌ری ته‌واو ده‌رناكه‌وێ و ناناسرێ تا رۆژی لێقه‌ومان). به‌داخه‌وه هه‌رسێكیان له‌م سه‌رده‌مه زۆر كه‌من.
عبد الله ی كوڕی خه‌نسا ده‌ڵێت: جارێكیان كڕین و فرۆشتنێكم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر كرد پێش ئه‌وه‌ی ببێت به پێغه‌مبه‌ر، هه‌ندێك شتی له‌لای من مایه‌وه، به‌لێنم پێدا له‌و رۆژه له عه‌ینی شوێن ته‌سلیم بكه‌م، به‌ڵام من ئه‌و رۆژه‌و رۆژی پاشترم له بیر كرد، تا رۆژی سێیه‌م. ئه‌وجا بۆم برد، كه چووم پێغه‌مبه‌ر هه‌ر له شوێنه‌كه‌ی خۆی بوو، پێی گووتم: براده‌ر زۆرت ئه‌زیه‌ت دام، من ئه‌وه سێ رۆژه لێره چاوه‌ڕێت ده‌كه‌م له‌به‌ر به‌ڵێنه‌كه‌م.
به‌ڕێزان:
ئه‌مه‌یه یاسایی ئیسلام به‌رامبه‌ر وه‌فا، به‌داخه‌وه كه ئێستا وه‌فاداری زۆر كه‌م بۆته‌وه، بۆ نموونه برایانی عه‌ره‌ب له عێراق خۆیان به خاوه‌نی دینی ئیسلام ئه‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆر بێ وه‌فان به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێن و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردیان دابوو پێش رووخانی رژێمی به‌عس، كه له‌و كاتی كوردستان لانه‌ی ئه‌و كه‌سانه بوو كه ئێستا له عێراق ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌سته، وا خه‌ریكه پرسی گه‌لی كوردستان پشتگوێ بخه‌ن و رابردوو له بیر بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌و حزبه‌كانی خۆمان بێوه‌فایی زۆریان پێوه دیاره به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان به گشتی و خه‌ڵكی گونده‌كان به‌تایبه‌تی، چونكه ئه‌و گوندانه‌ی كوردستان بوون هه‌میشه جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و حهساردانی پێشمه‌رگه، بۆیه له یادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان داوا له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین به زووترین كات خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، هه‌موو ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه بنێن، ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی به‌م گه‌له سته‌مدیده‌یان داون له كاتی راپه‌ڕین و له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌رن جێبه‌جێیان بكه‌ن، شه‌ڕی برا كوژی و ئاژاوه‌گێڕی هه‌تا ههاتیه له گۆڕ بنێن، وه‌فادار بن به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان، چونكه خوا ده‌فه‌رمووێ: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ (2) كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ)، واته: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتێک ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟ * خه‌شم و ڕقێکی گه‌وره‌یه لای خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و نایکه‌ن). واته بڵێن و نه‌یكه‌ن. |