یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری مه‌راسیمی پێشوازی سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی مه‌سیحیه‌كان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/03/2017 : 11:37:24
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 11_3_2017 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق و به‌شداری جێگری لق و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌شداریان كرد له‌ مه‌راسیمی پێشوازیكردن له‌ سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی مه‌سیحیه‌كانی ئه‌رسودۆكس له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست (دكتۆرئه‌نبا ئه‌نتونیۆس ) كه‌ به‌ سه‌ردانیك هاتوه‌ته‌ شاری سلێمانی.
له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌رپرسی لقی سلیمانی یه‌كێتی زانایان وتارێكی خوێنده‌وه‌ به‌ناوی زانایانی ئایینیه‌وه‌ به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ ئه‌سودۆكسی كرد، هیوای خواست ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ شاری سلێمانی به‌ خۆشی و ئاسوده‌یی به‌سه‌ر به‌رێت.
له‌ به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له‌ گرنگی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی نێوان موسوڵمان و مه‌سیحی و سه‌رجه‌م ئاین و كه‌مینه‌ كانی تری كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێمه‌ی موسوڵمان ئاینه‌كه‌مان وامان پیده‌ڵێت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان رِێنمونیمان ده‌كات.
پاشان وتاری نوینه‌رو لایه‌نه‌كانی تر خویندرایه‌وه‌ و كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.