وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه: ئەنفالی کورد‌و ئاکامەکانی | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/04/2017 : 09:27:47 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
داوا له وتاربێژه ئازیزه‌كانمان ده‌كه‌ین له وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك بخه‌نه سه‌ر تراژیدیا مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌نفال، كه به سه‌ره گه‌له‌كه‌مان هات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ند، چونكه به خه‌مێكی گه‌وره‌و قوڵی ده‌زانین كه ئێستا دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌و هه‌موو ئازاره‌وه یادی رووداوه پڕ تراژیدیاكه‌ی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌چی هێشتا ئازاره‌كانی كورد نه‌بڕاون، هه‌روه‌ها تا ئێستاش وه‌كو پێویست په‌ندمان له‌م رووداوه وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌كو خه‌ڵك و وه‌كو ده‌سه‌ڵات و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌مانه‌وێت وه‌فادار بین به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه، ئه‌وا ده‌بێ هه‌وڵی ده‌ستپاكی بده‌ین و رێگه بگرین له‌و هۆكارانه‌ی ئه‌م رووداوه‌یان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هێنا، هه‌روه‌ها واز له‌و ململانێ سه‌قه‌ته‌ی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی بهێنین، هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و گه‌له‌ی چه‌ندین ساڵه له ئازار دایه به‌ره‌و ئاقاری ئارامی ببه‌ین. | |