یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی ماردین سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/10/2010 : 09:52:54
قه‌باره‌ی فۆنت
چه‌ند زانایه‌كی ئایینی كه‌ له‌ كوردستانی باكووره‌وه‌ هاتبوونه‌ هه‌رێمی كوردستان، رۆژی (14/10/2010) سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

شاندی ناوبراو كه‌ پێك هاتبوون له‌ (سه‌ید مه‌لا عه‌بدولباری تریاری، مه‌لا محیه‌دین ئه‌ریه‌ل ماسی، مه‌لا محه‌مه‌د سیری، مه‌لا محه‌مه‌د باقر) كه‌ له‌ دیاربه‌كره‌وه‌ هاتبوون، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌‌و، یه‌كه‌م وێستگه‌ بۆ ئێواره‌ی رۆژی پێشتر گه‌ییشتنه‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، بۆ ئێواره‌ تا رۆژی دوایی میوانی یه‌كێتی زانایان بوون.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان زۆر به‌ درێژی باسی بواری ئایینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ مامۆستایانی میوان كرد، به‌تایبه‌تی كۆلێژ‌و په‌یمانگا‌و خوێندنگه‌ ئایینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و، هه‌روه‌ها ئازادی وتاربێژی‌و رۆڵی مامۆستایانی‌و، ژماره‌‌و رێژه‌ی مزگه‌وت‌و وێنی خواپه‌رستی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

شاندی كوردانی ماردین زۆر خۆشحاڵبوون به‌و كه‌شه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ره‌خساوه‌‌و، زۆر دڵخۆشبوون به‌وه‌ی به‌ چاوی سه‌ره‌ له‌ مه‌یدانی واقیعدا ئازادی به‌شێكی خاكی كوردان ده‌بینن.

دواتر باس له‌وه‌ كرا، چۆن به‌رنامه‌یه‌ك دابنێن تا له‌ ئایینده‌دا، بتوانن پێكه‌وه‌ راگۆڕینه‌وه‌‌و كاری هاوبه‌شی هه‌مان شێوه‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پردێكی به‌تین له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كوردستانی توركیا دروست بكه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ شاندی ناوبراو به‌ یاوه‌ری سه‌رۆكی زانایان‌و جێگری سه‌رۆك سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ پارێزگاری هه‌ولێر‌و قوتابخانه‌ی ئایینی‌و لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانیان کرد.