یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
وتاربێژان: پاراستنی ئاسایشی كوردستان ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/10/2010 : 11:13:25
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف، له‌ رێگای لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ داوایان له‌ وتاربێژانی كوردستان كرد له‌ وتاری هه‌ینیدا باس له‌وه‌ بكه‌ن، كه‌ ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه‌ بۆ پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایشی كوردستان هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ئاگاداری هه‌ر حاڵه‌تێكی جێی گومان بیت ده‌زگاكانی ئاسایش ئاگادار نه‌كاته‌وه‌، دوایی هه‌ر شتێك له‌وه‌ روو بدات ئه‌ویش تاوانبار ده‌بیت.

مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی خدر له‌ هه‌ولێر له‌ وتاری هه‌ینی به‌ دوورو درێژی باسی له‌ گرنگی پاراستنی ئاساییشی وڵات كرد، له‌ سلێمانیش وتاربێژان هه‌موویان باسیان له‌ ئه‌من‌و ئاساییشی هه‌رێم كرد، له‌و باره‌وه‌ مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دینی شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی پێی راگه‌یاندین: ئێمه‌ هه‌موو وتاربێژانی سنووره‌كه‌مان ئاگادار كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وتاری هه‌ینی هاوڵاتیان له‌وه‌ وشیار بكه‌نه‌وه‌، له‌ سۆرانیش وتاربێژان به‌ هه‌مان شێوه‌ باسیان لێوه‌ كرد، له‌وانه‌ مامۆستا مه‌لا مه‌لحه‌م محه‌مه‌د ساڵح پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی شۆڕش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌ وردی باسی له‌ گرنگی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم كرد، له‌ پیرمامیش مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د مسته‌فا به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌سیف پێی راگه‌یاندین، كه‌ ئه‌وان هه‌موو وتاربێژانیان بۆ ئه‌وه ئاگادار كردنه‌وه‌، خۆشی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌ وردی باسی له‌ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم كرد، له‌ دهۆك‌و گه‌رمیان‌و پشده‌ر‌و رانیه‌‌و زاخۆ‌و ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایش‌و هاوكاریكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش.