یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/10/2010 : 11:23:07
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ژماره‌ (62)ی رۆژنامه‌ی (په‌یام)ی یه‌كێتی زانایان، هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی خوێندنی ئینجیل له‌ په‌نای وانه‌ی مێژوو له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌ولێر، له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا پشت به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌سترا بوو.

دوای ئه‌وه‌ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ مامۆستا‌و قوتابیانی قوتابخانه‌ی ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌.

ئینجا راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان دووباره‌ هه‌واڵه‌كه‌یان پشت راستكرده‌وه‌.

تا ئێره‌ وه‌ك پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی كارێكی ته‌ندروست‌و پیشه‌یی بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌ چووه‌ ده‌ر‌و، له‌ كاتێكدا رونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ ناوی منه‌وه‌ نه‌بووه‌، كه‌چی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌وقاف له‌وه‌ چوه‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ پیشه‌یی بێڵێته‌وه‌، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ئه‌ولا‌و ئه‌ولای كردووه‌، كه‌ دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندیان به‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ نییه‌، هاتووه‌ باسی له‌ شتی شه‌خصی‌و تایبه‌تی من كردووه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌، بۆ خۆ دزینه‌وه‌ په‌نا بباته‌ به‌ر شتی تایبه‌تی منه‌وه‌.

لێره‌دا من به‌ مافی ره‌وای خۆمی ده‌زانم وه‌ڵامی خاڵ به‌ خاڵی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و بده‌مه‌وه‌.

به‌ڵام له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، له‌ پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و گیانی پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و، پارێزگاریكردن له‌ گیانی هه‌ماهه‌نگی‌و ته‌بایی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان، تا درز نه‌كه‌وێته‌ نێو ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ به‌ تینه‌‌و، ته‌بایی نێو هه‌ردوو ده‌زگاكه‌ بمێنێته‌وه‌، تا بتوانین پتر‌و باشتر خزمه‌ت به‌ ئایین‌و نه‌ته‌وه‌‌و مامۆستایانمان بكه‌ین.

بۆیه‌ بڕیارماندا ئه‌و فایله‌ دابخه‌ین.

جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رپرسی راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
16/10/2010