یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی سۆران به‌شداری مه‌راسیمێكی سه‌ربازی ده‌كات‌و، لێژنه‌ی فه‌تواش كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2010 : 11:32:34
قه‌باره‌ی فۆنت

مه‌لارسول سیتكانی: ڕاگه‌یاندنی لقی سۆران

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 12/10/2010 سێشه‌ممه‌، لێژنه‌ی فه‌توای سه‌ربه‌لقه‌كه‌مان به‌ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی لێژنه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوونی بڕیاری حه‌ڵال بوونی (سلفه‌ی عه‌قار) له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، زانایانی لق وێڕای ده‌ڕبڕینی خۆشحاڵی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ بۆ رونكردنه‌وه‌و حاڵی كردنی هاوڵاتیان له‌مباره‌یه‌وه‌ چه‌ندبڕیارێكیان ده‌ركرد:

1- كۆپی كردنی ده‌قی بڕیاری فه‌توای لێژنه‌ی باڵاو، هاوپێچ له‌گه‌ڵ بڕیاڕی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌ورێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌لقه‌كه‌مان.

2- ناردنی وێنه‌یه‌ك له‌كۆپیه‌كه‌ بۆسه‌رجه‌م دام وده‌زگاحیزبی وحكومیه‌كانی هه‌رچوارقه‌زای ( سۆران، مێرگه‌سوور، وره‌واندز، چۆمان)

3- دابه‌شكردنی وێنه‌یه‌ك له‌كۆپیه‌كه‌ به‌سه‌ر هه‌موو مامۆستایانی ئاینی سنووری لقه‌كه‌مان.

4- له‌به‌رواری ده‌رچوونی بڕیاری یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان سه‌باره‌ت به‌ (سلفه‌ی عه‌قار)، بۆ هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی نیه‌ له‌خۆیه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی فه‌توای لێژنه‌ی باڵا فه‌توا بدات‌و، خه‌ڵكی توشی دوودڵی بكات.

ئه‌مه‌و له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هیوایان خواست كه‌سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی كوردستان وده‌ڤه‌ره‌كه‌مان پابه‌ندی ڕێنمایی‌و، بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و، مه‌كته‌بی ته‌نفییزی یه‌كێتی زانایان بن له‌پێناوخزمه‌تكرنی هاوڵاتیانی كوردستان.


لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازی ده‌كات

پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 12/10/2010 شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوون له‌كارگێرو، ئه‌ندامانی لقه‌كه‌مان، به‌شداری كرد له‌كردنه‌وه‌ی باره‌گای نوێی (لیوای دووی پاسه‌وانی سنوور) كه‌ له‌سه‌ر رێگای سۆران-ره‌واندوز، به‌شێوه‌و دیزاینێكی تازه‌و، سه‌رده‌میانه‌ بۆخزمه‌تكردن‌و، پاراستنی سنوره‌كان دروستكراوه‌.

شایانی باسه‌ له‌م مه‌ڕاسیمه‌دا، شاندو نوێنه‌ری سه‌رجه‌م رێكخراوو، ده‌زگا حكومی‌و مه‌ده‌نیه‌كان ئاماده‌بوون‌و، به‌ شكۆوه‌ ئه‌م باره‌گا سه‌ربازیه‌ی ناوچه‌كه‌ كرایه‌وه‌.