یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
سایتی فه‌رهه‌نگی هه‌واڵه‌كان بۆ بینینی سه‌رجه‌م هه‌واڵی سایته‌ كوردیه‌كان به‌ ڕه‌سمی ده‌كرێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2010 : 11:40:58
قه‌باره‌ی فۆنت
سایتی فه‌رهه‌نگی هه‌واڵه‌كان www.farheng.com كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی كار ده‌كات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رواری 16/10/2010 له‌ ژێر دروشمی (جیهان لێره‌وه‌ ببینه‌) به‌ڕه‌سمی كه‌وته‌كار.

سایتی فه‌رهه‌نگی هه‌واڵه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و مه‌به‌ست لێی خزمه‌ت كردنه‌ به‌ خوێنه‌ران و ڕاگه‌یاندنی كوردی، هه‌روه‌ها ئاسان كاری ته‌واو ده‌كات له‌ پێناو ئاشنا كردنی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵه‌ كوردیه‌كان به‌ خوێنه‌رانی كورد .

سایتی فه‌رهه‌نگ ڕۆژانه‌ به‌ به‌رده‌وامی ته‌نها سه‌ردێڕی گرنگترین هه‌واڵه‌ كوردستانیه‌كان و عێراقی و جیهانی و وه‌زرشی یه‌كان له‌سایته‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت و له‌ ڕێ یه‌وه‌ خوێنه‌ر ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ئه‌و سایتانه‌ بكات كه‌ هه‌واڵه‌كانیان له‌ فه‌رهه‌نگدا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كاندا چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر پێش كه‌ش ده‌كرێت، له‌وانه‌: وێنه‌ هه‌واڵ و ڕێبه‌ری سایته‌كان، كه‌ش و هه‌وا و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر كه‌ له‌ داهاتوودا زیاد ده‌كرێن.

جێی ئاماژه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ كوردستان سایتێكی له‌م شێوه‌یه‌ بكه‌وێته‌ كار و خوێنه‌ران ماندو نه‌بن له‌گه‌ڕان به‌دوای گرنگترین هه‌واڵه‌كاندا و ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی سایته‌ كوردیه‌كان بكه‌ن .