یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی هه‌ردوو مامۆستای ناوداری ده‌ڤه‌ری به‌ڕانه‌تی مامۆستا مه‌لا جمیل په‌لپیتانی‌و، مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل به‌رحوشتری مامۆستا مه‌لا جمال هه‌رته‌لی ده‌كات.
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2010 : 13:19:17
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:

سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی 14 /10 / 2010 به‌ڕێزمامۆستا مه‌لا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا سه‌ید ئه‌كره‌م كه‌پرانی به‌رپرسی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی، سه‌ردانی هه‌ردوو مامۆستای ناوداری ده‌ڤه‌ری به‌ڕانه‌تی، مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل به‌رحوشتری‌و، مامۆستا مه‌لا جمیل په‌لپیتانیان كرد، به‌مه‌به‌ستی پرسیاركردن له‌ ته‌ندروستی هه‌ردوو مامۆستای ناوبراو، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دووچاری نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه‌، له‌میانه‌ی دانیشتن‌و گفتوگۆكاندا، مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز دوپاتی هه‌رجۆره‌ هاوكاری‌و، پشتگیریه‌كی كرده‌وه‌ بۆیان، پاشان دیاریه‌كی خنجیلانه‌ی پێشكه‌ش به‌هه‌ردوو مامۆستا كردو، هیواشیان خواست هه‌رچی زووتره‌، خودای په‌روه‌ردگار شیفای به‌خێری مامۆستایان بدات، بۆ خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، خاك‌و، نیشتیمانه‌كه‌مان.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌، مامۆستا مه‌لا جمیل‌و، مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل، زۆر سوپاسی لقی هه‌ولێرو، ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تیان كرد، بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و، ئه‌م سه‌ردانه‌شیان به‌ نیشانه‌ی وه‌فاداری ناوبرد.

‌هه‌روه‌ها سه‌ر له‌ئێواره‌ی 15 /10 / 2010 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانی، به‌رپرسی ناوچه‌ی 1 ی هه‌ولێر، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا جمال هه‌رته‌لیان كرد، له‌ میانه‌ی گفتوگۆو دانیشتنه‌كه‌دا، مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز تیشكی خسته‌ سه‌رئه‌وه‌ی، كه‌ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، خۆیان به‌ خزمه‌تكارو، خه‌مخۆری سه‌رجه‌م مامۆستایانی ده‌ڤه‌ری خۆیان ده‌زانێت به‌بێ‌ جیاوازی.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ مامۆستا مه‌لا جمال هه‌رته‌لی، سوپاسی لقی هه‌ولێرو ناوچه‌ی 1 ی هه‌ولێری كرد، بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و، ده‌ستخۆشیشی لێكردن، كه‌ به‌ گڕو تینه‌وه‌، هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن.