یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی چه‌مچه‌ماڵ كۆبو‌ونه‌‌وه‌ی فرا‌وانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2010 : 13:22:33
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 14/10/2010 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (‌وه‌هاب شێخ عومه‌ر سه‌نگا‌وی) لێپرسرا‌وی لق‌و، ئاماده‌بو‌ونی سه‌رجه‌م كارگێڕانی لق‌و،لێپرسرا‌و‌و، ئه‌ندامانی نا‌وچه‌كان‌و، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توا، كۆبو‌ونه‌‌وه‌ی فرا‌وانی مانگانه‌ی لق به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا لێپرسرا‌وی لق ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند خاڵێك كرد‌و دا‌وای له‌ ئاماده‌بو‌وان كرد، كه‌ سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی سنو‌وری لقی لێ‌ ئاگاداربكه‌نه‌‌وه‌، خوێندنه‌‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌‌و ڕێنماییانه‌ی له‌ما‌وه‌ی مانگی ڕابرد‌و‌ودا ئاڕاسته‌ی لقه‌كان كرابو‌ون، ئاماژه‌ی به‌سه‌رجه‌م كار‌وچالاكی یه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد له‌ ما‌وه‌ی ڕابرد‌و‌ودا كه‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌ ها‌وكاری به‌ڕێزیان ئه‌نجامیان دا‌وه‌‌و، فه‌توای لیژنه‌ی باڵا ده‌رباره‌ی پێشینه‌ی خانو‌وبه‌ره‌ خوێنرایه‌‌وه‌‌و، بڕیار درا كه‌ بگاته‌ هه‌مو‌و زانایانی سنو‌وره‌كه‌ ‌و دا‌وای پابه‌ندبو‌ونیان لێ‌ بكرێت له‌م فه‌توایه‌و، پاشان باس له‌ كێشه‌ی نه‌بو‌ونی باره‌گا‌و بیركردنه‌‌وه‌ له‌ دابین كردنی شوێنێكی گونجا‌و بۆ لق تا‌وتوێ‌ كرا‌و، بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر درا، هه‌روه‌ها باس له‌ ‌وتاره‌كانی ڕۆژی هه‌ینی زانایانی سنو‌وره‌كه‌ كرا‌و، جه‌خت كرایه‌‌وه‌ له‌سه‌ر ها‌وكاری حكومه‌ت ‌و ده‌زگاكانی ئاسایش‌و، پۆلیس له‌ پێنا‌و سه‌قامگیری باری ئاسایشی هه‌رێم‌و، به‌گژداچو‌ونه‌‌وه‌ی هه‌مو‌و بیرێكی تیرۆریستانه‌ كه‌ ئه‌‌وه‌ش ئه‌ركی هه‌مو‌و موسڵمانێكه‌.
دواتر هه‌ریه‌ك له‌ به‌رپرسانی فه‌توا‌و، ڕاگه‌یاندن‌و، كارگێڕی‌و، ڕێكخستنی لق دا‌واكاری‌و، ڕێنمایی خۆیان ئاراسته‌ی ئاماده‌بو‌وان كرد‌و، ئینجا به‌سه‌رنج‌و، تێبینی‌و، ڕه‌خنه‌‌و، پێشنیازی به‌هێز‌و، پێویست كۆبو‌ونه‌‌وه‌كه‌ ده‌‌وڵه‌مه‌ندتر كرا‌و، پاشان كۆتایی هات به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌.