یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
بۆ یه‌كه‌م جار..خوێندنی ئیسلامی له‌ زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2010 : 13:28:52
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی ئه‌ڵمانیا، به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی فێركردنی ئه‌ڵمانی: له‌مه‌ودوا له‌ 3 زانكۆی ئه‌و وڵاته‌ به‌فه‌رمی خوێندنی ئیسلامی ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ وانه‌و، پڕۆگرامه‌كانی خوێندنیان.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌ شاری به‌رلین (ئانیتا شاڤان) وه‌زیری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2011 وه‌ له‌ زانكۆكانی شاره‌كانی (ئۆسنابڕوك) و (مۆنسته‌ر) و (ئێرلانجین) و (تۆبنجین) ده‌ستده‌كرێ‌ به‌ خوێندنی ئیسلامی‌و، هه‌ریه‌ك له‌ بابه‌ته‌كانی قوڕئان‌و، فیقه‌و، زانستی مه‌نتیق‌و، په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ده‌خوێنرێ‌، جگه‌ له‌ كردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی مه‌شق‌و خولی رۆشنبیری‌و زانستیانه‌، بۆ زانایانی ئیسلامی.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا گوتی: لیژنه‌ی زانستی زانكۆكانیش پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیان له‌م بڕیاره‌ نویێه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پێویستیمان به‌ هاندان‌و كۆمه‌كی زانكۆ ئیسلامیه‌كان ده‌بێ‌، به‌تایبه‌تیش زانكۆكانی وڵاتانی سعودیه‌‌و، میسڕو، مالیزیاو، سوریا.