یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی دام‌و ده‌زگاكانی حیزبی و حكومیه‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خمور ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/10/2010 : 14:26:52
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی: ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی17 / 10/ 2010 به‌رێز مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز كاك حاجی ده‌رسیم به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌رو، حاجی سالا ر، تێبینه‌ری ئه‌وقافی مه‌خمور، شاندێكی یاوه‌ری، كه‌پێكهاتبوون: له‌ كارگێڕو، ئه‌ندامانی لق، له‌سه‌ر داوای تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی مه‌خمور‌و، زۆرێك له‌ دام ‌و ده‌زگاكانی حكومی‌و، حیزبی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ مه‌به‌ستی دانانی هه‌یكه‌لی نوێ‌ ی ناوچه‌ی مه‌خموری مامۆستایانی ئاینی‌و، ده‌ست نیشانكردنی ستافی نوێ‌ ی ناوچه‌ی ناوبراو، به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كیان، سه‌ردانی لقی {23}پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌خمورو، ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی‌و، كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و، ناوچه‌ی مه‌خموری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كرد.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی لقی 23 و، بارزان سید كاكه‌ قائیمقامی قه‌زای مه‌خمور‌و، هه‌ڤاڵ له‌تیف سوور به‌رپرسی كۆمیته‌‌و، مامۆستا یه‌حیا مه‌لا كه‌ریم به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی، مامۆستا موحسین سوله‌ یمان به‌رپرسی ناوچه‌ی كۆمه‌ڵ، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌ رامبه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌و، هیواشیان خواست ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ به‌رده‌وام بێت، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ له‌ هه‌موو ڕوێكه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕوی ئاینیه‌وه‌، وه‌ئاماژه‌شیان به‌وه‌ كرد، كه‌بوونی ناوچه‌یه‌ك له‌م ده‌ڤه‌ره‌ تایبه‌ت به‌مامۆستایانی ئاینی، كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ گشت چین‌و توێژه‌كان‌و، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ هه‌ستكردن به‌برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز دێگه‌یی، به‌ناوی خۆی‌و، شاندی یاوه‌ری‌و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر، زۆر سوپاسی هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی كرد، بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌‌و، تیشكیشی خسته‌ سه‌ر پێویستی پاڵپشتی‌و هاوكاری به‌ڕێزیان بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی مامۆستایانی ئاینی بتوانن به‌ باشترین‌و، جوانترین شێوه‌و شێواز خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن‌و، سه‌ركه‌وتووبن له‌ كاره‌كانیان.