یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: فه‌تواکانی یه‌کێتی زانایان به‌ ره‌سمی وه‌رده‌گرین
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/10/2010 : 11:47:33
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ (‏19‏/10‏/2010) دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و شاندێكی یاوه‌ری كه‌ پێكهاتبوون له‌ د. به‌شیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و حاكم رزگار له‌ لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و عه‌بدولسه‌لام به‌رواری سه‌رۆكی لێژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌میره‌خان‌و سه‌بیحه‌ خان له‌ لێژنه‌ی ئافره‌تان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی بوون، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ وته‌یه‌كیدا باسی له‌ رۆڵی مێژوویی زانایانی ئایینی كرد، چونكه‌ میلله‌ه‌تی كورد قه‌رزارباری حوجره‌‌و مزگه‌وته‌كانی كوردستانه‌، چونكه‌ مزگه‌وته‌كان هه‌میشه‌ رۆڵی ئه‌ساسیان هه‌بووه‌ بۆ فێركردن‌و شاره‌زابوون له‌ ئیسلام‌و خوێنده‌واری‌و هه‌شتی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانپه‌روه‌ری، به‌ڵكو مامۆستایانی ئایینی كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ساسی مێژووی كوردن، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ شانازی به‌ ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ین.

ده‌رباره‌ی رۆڵی یه‌كێتی زانایان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی: به‌ ناوی خۆم‌و دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی لێژنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌قدیری كارو چالاكیه‌كانی ئێوه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌‌و مه‌سئولانه‌تان هاوێشتوونه‌.

ده‌رباره‌ی فه‌تواكانی یه‌كێتی زانایان گووتی: فه‌توای ئێوه‌ له‌لای ئێمه‌ ره‌سمیه‌‌و ئێمه‌ كاری پێده‌كه‌ین، بۆیه‌ پشتیوانیتان ده‌كه‌ین‌و، هیوادارین باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، چونكه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌س ه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی زانایانه‌ به‌شێكه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان.

مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ گه‌رمی پێشوازی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و شاندی یاوه‌ری كرد‌و، ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ سه‌ردانێكی دڵخۆشكه‌ر‌و زێڕین وه‌سف كرد‌و، گووتی: ئێمه‌ هه‌موو كاتێك پشتیوانی له‌ هه‌وڵ‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌ خزمه‌ت خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات‌و، یاسایێكیش ده‌رناكرێت، كه‌ ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

هه‌روه‌ها به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین دیفاع له‌ پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان‌و، دیفاع له‌ مه‌سه‌له‌كانی ئافره‌تان‌و، كاری رێكخستنی مه‌ئزونی شه‌رعی بكه‌ین، هه‌ر كه‌سێكیش ره‌خنه‌‌و پێشنیازی هه‌بێت ئێمه‌ به‌ رێزه‌وه‌ قبوڵی ده‌كه‌ین، ئێستا هه‌وڵ بۆ رێكخستنی فه‌توا ده‌ده‌ین‌و، كۆمه‌ڵێك شتی گرنگیشمان له‌به‌ر ده‌سته‌، به‌تایبه‌تی به‌ زۆرگۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، كه‌ چاوه‌ڕێین مامۆستایان له‌و باره‌وه‌ شتێك پێشكه‌ش بكه‌ن.

پاشان هه‌ر یه‌ك له‌ شاندی میوان را‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ روو.