یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی سۆران به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران سمینارێك سازده‌كات.
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2010 : 09:19:28
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لارسول سیتكانی: ڕاگه‌یاندنی لق
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19/10/2010سێ شه‌ممه‌ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، له‌ژێرناونیشانی (تێڕوانینی ئیسلام بۆپێكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كان) به‌ئاماده‌بوونی زانایانی ئاینی، له‌هۆلی باره‌گای لقه‌كه‌مان سیمینارێكی كراوه‌ی بۆبه‌ڕێز (مامۆستامه‌لامادح مه‌لامحمدبه‌رزێوه‌یی)سازكرد، كه‌تیایدا مامۆستای كۆڕگێر تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی ئیسلام له‌مه‌ڕ پێكه‌وه‌ ژیان‌و، ڕێزگرتنی ئاینه‌كان‌و، ئاماژه‌ی به‌ ڕۆلی كارای ئیسلام كرد،كه‌هه‌میشه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی جیاوازیشدا خوێندۆته‌وه‌و، ڕێنمایی داوه‌ له‌ڕێگای گفتۆو لێك تێگه‌یشتن بیرۆكه‌وئایدۆلۆژیاجیاوازه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن وبه‌ڵگه‌شی به‌ئایه‌تی{ادْعُ إِلِي سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ ؤالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ؤجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُؤ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ؤهُؤ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ }النحل 125 هێنایه‌وه‌. پاشان باسی ئاشتی خوازانه‌وپێكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كان كرد له‌ كوردستان، كه‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ی شانازیه‌ له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین ئاین‌و، بیروباوه‌ڕی جیاواز له‌ كوردستان ئاشتی‌و، ته‌بایی ئاینه‌كان شتێكی دلخۆشكه‌ره‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆنفرانس‌و، كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆبكرێ، كه‌ ئه‌مه‌ش زیاترده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گیانی لێبورده‌یی‌و، یه‌كترقه‌بوڵ كردن له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.پاشان ئاماژه‌یدا به‌ گرنگی كۆنفرانسی (گفتۆو لێك تێگه‌یشتنی ئاینه‌كان )كه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی جیهانی (سانتا ئیجدیۆ) ده‌به‌سترێ‌و، ئه‌مسالیش شاندێكی كوردی به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت كرابوو، كه‌ له‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای سه‌ربه‌و وڵاتی ئیسپانیا سازكرابوو، كۆرگێریش وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای شانده‌كه‌ به‌شداریكردبوو، له‌ به‌شێكی تری سمیناره‌كه‌دا، به‌ پیشاندانی چه‌ندین وێنه‌ی فیدیۆیی كۆنفرانسه‌كه‌ی ئیسپانیا له‌ داتاشۆپێكدا كۆرگێر سه‌رنجی ئاماده‌بوانی ڕاكێشاو، گرنگی سه‌فه‌ره‌كه‌ی خسته‌ڕو، له‌كۆتایشدا به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیارو سه‌رنج‌و تێبینی ئاماده‌بوان له‌مه‌ڕبابه‌ته‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كراو، سمیناره‌كه‌ نزیكه‌ی دووكاتژمێری خایاندو، بووه‌ جێگه‌ی خۆشحالی ئاماده‌بوان‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ(مامۆستامه‌لامادح مه‌لامحمدبه‌رزێوه‌یی )خواست.