یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقافی سۆران به‌شداری كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتێك ده‌كه‌ن له‌ خه‌لیفان
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/10/2010 : 12:37:45
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفان‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و، داموده‌زگاكانی حكومی‌و، حزبی‌و، له‌شكری‌و، جه‌ماوه‌رێكی زۆر مزگه‌وتی راستی له‌ ده‌روازه‌ی ناحیه‌ی خه‌لیفان كرایه‌وه‌.

به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه‌ له‌مه‌ڕاسیمێكی ئایینی خنجیلانه‌دا، دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز، له‌ وته‌یه‌كی دا به‌ڕێز وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، وێڕای پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشانه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌، باسی له‌ رۆڵ‌و پێگه‌ی مزگه‌وت كردله‌ بواره‌كانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و رۆشنبیری و كارو به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی خستنه‌ روو ل ه‌ماوه‌ی رابردوودا، بۆ بایه‌خدان به‌ مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان، هه‌روه‌ك داواشی له‌ خێرخوازان كرد له‌ بواره‌كانی تری ژیان خه‌ڵك رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، وه‌ك دروستكردنی قوتابخانه‌‌و، بنكه‌ی ته‌ندروستی‌و، پرد‌و، رێگاوبان‌و، هاوكاریكردنی هه‌ژاران‌و كه‌مده‌رامه‌تان. هیواشی خواست كردنه‌وه‌ی ئه‌م مزگه‌وته‌ ببێته‌ مایه‌ی پتر خێر‌و خۆشی بۆ دانیشتوانی ناحیه‌كه‌. پاشان چه‌ندین سروود‌و ستایشی ئایینی پێشكه‌ش كران.

شایانی باسه‌: ئه‌م مزگه‌وته‌ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ به‌ شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی هاوچه‌رخ دروست كراوه‌و، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هاملتۆن، كه‌ شاری هه‌ولێر‌و قه‌زای سۆران‌و سنوری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌‌و، كار ئاسانی بۆ رێبواران‌و موسڵمانان دروست ده‌كات.