یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سنووری خۆی كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2010 : 08:36:52
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌ر له‌به‌یانی 28 / 10 / 2010، به‌ سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕو ئه‌ندامانی لق، به‌مه‌به‌ستی زیاتر كاراكردن‌و، توندو تۆڵ كردنی ناوچه‌كان‌و، پێدانی ڕێنمایێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ كارو چاڵاكییه‌كانیان‌و، چۆنیه‌تی ڕاپه‌ڕاندنیان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سنووری لقه‌كه‌ی كۆبووه‌وه‌.

له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێبه‌رپرسی لق، به‌ وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی: كه‌ده‌بێت ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان، بوونی خۆیان له‌ سنووره‌كانیان بسه‌لمێنن‌و، ڕۆلی دیارو به‌رچاو و كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بێت له‌هه‌مبه‌ر پرسه‌ ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ واقیعی ئێستای ئه‌مڕۆی نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌پێوێستی هه‌ماهه‌نگی نێوان ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و، سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكان كرد، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ ئاینی ئیسلام‌و مامۆستایانی ئاینی‌و كۆمه‌ڵگاكه‌مان.