یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی فراوانی مانگانەی خۆی ئەنجامدرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/11/2019 : 00:15:16
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی چوارشەممە 31/10/2019  سەرپەرشتی کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانمان کرد و لەوتەیەکماندا تەئکید و هەڵوێستەمان لەسەر چەندخاڵێک کرد گرنگترینیان :


-  مەزڵومیەتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵوێستی نەتەوایەتی زانایان شایەنی ڕێز و نرخاندنە .


-  دروستکردنی برایەتی و یەکڕیزی نێوان زانایانی ئاینی ئەرکێکی شەرعی و پیشەییە و ئێمەش وەک لقی چەمچەماڵ پشتیوان بە خوا  پێشەنگ ئەبین لەوئەرکەدا . 


 - پێویستە لق و ناوچەکانمان و لیژنەی فەتوا و زانایانی سنورەکەمان زۆرترین چالاکی و بەشداریان هەبێت لەم یادە پیرۆزەدا لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی مەکتەبی تەنفیزیدا .


-  سەرجەم نوسراوەکانی مەکتەبی تەنفیزی لە لایەن جێگری لێپرسراوی لقەوە خوێنرانەوە .


 - لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن ناسنامەی ئەندامانی پێدانەوە و چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بەئەندام بون گەیاندە ئامادەبوا


-  بەرپرسی بەشی دارایی هاوکاریەکانی مانگی (۱۰)ی گەیاندە ئامادەبوان پێی ڕاگەیاندن نیوەڕۆ میوانی لقەکەمان دەبن


 - سەرۆکی لیژنەی فەتوا ڕونکردنەوەی پێویستی خستە ڕو لەسەر فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا ی شەرعی و داوای پابەندبونی لە ئامادەبوان کرد .


 - لێپرسراوی ناوچەکانیش سەرنج و بۆچون و تێبینی خۆیان باس کرد لەسەر کۆی بابەتەکان .


-  لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ ئامادەبو پێکەوە بڕیاری هەماهەنگی درا لە سەر چەند خاڵێک .