یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە   
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌: نوێژكردن به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/11/2010 : 09:40:06
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌پێی نوێترین‌ توێژینه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر نوێژكردن ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌: كه‌ نوێژ به‌رگری له‌ش له‌ دژی نه‌خۆشی به‌هێز ده‌كات‌و، كه‌سی نوێژكه‌ریش كه‌سایه‌تی‌و سروشتێكی به‌هێز‌و، ئارام‌و، خۆڕاگرانه‌ی لا دروست ده‌بێ‌.

رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسڕی، له‌ژماره‌ی رۆژی 26/10/2010 بڵاویكرده‌وه‌: له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ دكتۆرێكی میسری له‌ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ته‌نتا ئه‌نجامی داوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌: كه‌ نوێژ‌و كڕنوش‌و دانیشتنه‌كه‌ی، كۆئه‌ندامی ده‌مار چاڵاك‌و جێگیر ده‌كات‌و، ده‌ردانی رێژه‌ی كۆرتیزۆنیش له‌ له‌ش رێك ده‌خات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، كه‌ كه‌سی نوێژخوێن ئارام‌و، كاراو، دڵ ئاسوده‌ بكات‌و، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شیش له‌ به‌رزترین ئاستی هه‌سته‌وه‌ری دابێت له‌به‌رده‌م نه‌خۆشیه‌كان.
هه‌رله‌ هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه‌: كه‌ تا نوێژكردن ئارامی‌و خشوعی زیاتربێ‌، دڵ‌و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یش ئارامتر‌و رێكتر كاری خۆیان ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌: دكتۆر سه‌میر، كه‌ ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه‌یه‌، خۆی مامۆستای به‌رگری‌و هه‌سته‌وه‌ری له‌شه‌ له‌ زانكۆی ناوبراو.