یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە   
مه‌سیحیه‌كان ستایشی رۆڵی وتاربێژانی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/11/2010 : 10:51:43
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی (7/11/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی‌و هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی كاره‌ساته‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی كلێسای سه‌یده‌ نه‌جات له‌ به‌غدا كرد‌و، به‌ ناوی زانایانی ئایینی كوردستانیش ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌‌و سه‌رجه‌م كاره‌ تیرۆریستیه‌كان كرد، كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی په‌یام‌و بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌.

هه‌روه‌ها گووتی: ئامانج له‌و كارانه‌ تێكدانی ئه‌من‌و ئاساییشی هاووڵاتیانه‌‌و، نانه‌وه‌ی پشێوی‌و دووبه‌ره‌كیه‌ له‌ وڵاتدا، بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌موومانه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و جۆره‌ بیر‌و بۆچوونانه‌ ببینه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ خالید ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مه‌سیحیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، وێڕای به‌خێرهێنان سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، گووتیشی: له‌و كاره‌ساته‌دا رۆڵی زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تیش وتاربێژانی كوردستان له‌ وتاری هه‌ینی رابردوودا زۆر بوێرانه‌‌و حه‌كیمانه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌یان كرد‌و، جه‌غتیان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و جیهاندا كرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ قه‌شه‌ به‌هنام گه‌گی شوانی كلێسای سریانی كاسۆلیكی له‌ عه‌نكاوا ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ بوو. كه‌ تێیدا هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و یه‌كێتی زانایانی به‌ گرنگ‌و زۆر ئیجابی وه‌سف كرد‌و، هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی زانایانی به‌ هه‌نگاوی مه‌سئولانه‌ دانا.