رۆژی 5ی11ی2020 زانای ناوداری رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری ئورمیەی مامۆستا مەلا عبدالقادر بەیزاوی كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە سەرۆکی یهکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسهنامهیهک ئاراستهی خانهوادهکهی دهکات، ئهمهی خوارهوه دهقهکهیهتی:
بهناوی خوای گهورهو میهرهبان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانهوادهی بهرێز مامۆستا مەلا عبدالقادر بەیزاوی
برایانم لە زانایانی ئایینی کوردستانی رۆژهەڵات و شاری ئورمیە
وێرای رازیبوون بە قەدەری خوای تەعالا هەواڵی کۆچی دوایی زانای ناوداری ئایینی کوردستانی رۆژهەڵات و کەسایەتی دیاری شاری ئورمیەو پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی ئەهلی سووننە (مزگەوتی ئیمامی شافعی) لە شاری ئورمیەم پێگەیشت، کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
جەنابی مامۆستا زانایەکی دیارو بە ئەزموون و خەمخۆری شەریعەت و موسڵمانان و رابەرێکی کاریگەری شارەکەو کوردانی رۆژهەڵات بوو، لەخزمەتی مزگەوت و پێگەیاندنی فەقێ و پرسە شەرعیەکان درێغی نەکردو هەموو تەمەنی وەک چرایەکی گەش لەپێناو هەردوو قەزیەی ئایینی و هەستی نەتەوەپەروەی رووناکی دەبەخشی و هەمیشە خۆیی و خانەوادەکەی لەخزمەت رۆڵەکانی کوردو لەکاتی ئاوارەییش خەمخۆری لێقەوماوان و ماڵباتە کوردەکان بوو، لەراگرتنی هاوسەنگی و خزمەتی رێبازی ئەهلی تەسەنوون و رێرەوی گەورە زانایانی مەزهەبی ئیمامی شافعی رۆڵی دیارو بەرچاوو بوو، بۆیە لای هەمووان جێگەی رێزو لەهەمان کاتیش بە وەفاتی کەلێنێکی گەورەی لەناو شارەکەو ئەهلی عیلم دروست کرد.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی مامۆستای رەحمەتی و زانایانی کوردستانی رۆژهەڵات و فەقێ و دۆستانی مامۆستا دەکەم، خوای گەورە بە لوتفی پڕ میهرەبانی خۆی بیخاتە ژێر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبرو ئارامی بە کەس و کاری ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
د. عبدالله مەلا سەعید گرتکی
سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
6ی11ی2020
هەولێر- کوردستان