ئەمرۆ 22ی12ی2020 مامۆستا مەلا محمد سەعید بەرگارەی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا محمد سەعید بەرگارەی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا محمد سەعید بەرگارەی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ لە شاری دهوک کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی دیندارو سادەو کۆمەڵایەتی و دڵسۆز‌و، لەناو خەڵک خۆشەویست و بەردەوام زمان بە زیکرو ئەهلی سوڵح و مزگەوت بوو، لە ناو ریزەکانی یەکێتی زانایان وەک ئەندامێکی کاراو چالاک خزمەتی زۆری کردووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
22ی12ی۲٠۲٠