یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2023 : 20:46:39
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 20ی2ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاورەی شاندێکی یاوەری بەمەبەستی بەرزنرخاندنی رۆڵی هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکورو رۆژئاوای کوردستان سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە شاری هەولێر کرد.


لەدانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر گەورەیی کاری خێرخوازی و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان بەتایبەت لە کاتی کارەسات وپێویستداو، وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی وەسفی کرد، لەو سۆنگەوە سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی و خەڵکی کوردستانی کرد کە لە کاتی بوومەلەرزەکەی تورکیاو سوریا وەک یەکەم دەزگای خێری لەسەر راسپاردەی حکومەتی هەرێم گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو لەرووی ماددی و مەعنەوی و گەیاندنی کۆمەکی و فریاگوزاری تەندروستی خزمەتیان پێشکەشی کەس و کاری زیانلێکەوتووان کرد.


هەروەها گوتیشی: خۆشبەختانە لەم کارەساتە کوردستان و مامۆستایانی ئایینی رۆڵێکی گەورەیان بینی لە پاڵپشتی کۆکردنەوەی کۆمەکی و ئەنجامدانی نوێژی مردوو لە مزگەوتەکان و خوێندنی دوعای شیفا بۆ برینداران و راسپاردنی لقەکانی یەکێتی زانایان بۆ هەڵسان بە ئەرکی پێویست.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی سوپاسی هەڵوێستی یەکێتی زانایان و تەواوی مامۆستایانی ئایینی کردو گوتی: رۆڵی ئێوە لەم پرسە مرۆیی و نیشتمانی و ئایینیانە گەورەو کاریگەرەو دەتوانین بڵێین پاڵپشتی ئێوە هەم دڵخۆشکەرە هەمیش گوڕوتینمان پێ دەبەخشێت بۆ زیاتر خزمەت کردن و بەردەوام بوون لەسەر ئەم کارە خێرخوازییانە، بەدڵنیاییەوە هەمووان تەواو کەری یەکترین و دەتوانین لەم جۆرە هەنگاوانە رووی جوانی میللەتی کورد پیشانی دەرەوە بدەین کە کورد نەتەوەیەکی مرۆڤدۆست و بەخشندەیە.